riklam

سه‌عدی پیره‌.. رێژه‌ی به‌شداری كردنی هاوڵاتیانی هه‌رێم له‌هه‌ڵبژاردن دڵخۆشكه‌ر نییه‌

کوردستان 06:42 PM - 2021-10-12

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستانی له‌باره‌ی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته‌ی عیراق به‌ PUKmedia ی ڕایگه‌یاند: رێژه‌ی به‌شداری كردنی هاوڵاتیانی هه‌رێم دڵخۆشكه‌ر نین و پێویسته‌ لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان لێكۆلینه‌وه‌ی له‌باره‌وه‌ بكه‌ن.

سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌باره‌ی ده‌نگه‌كانیان له‌پارێزگای موسڵ وتی: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌نگه‌كانی زیادكردوون له‌م پارێزگایه‌ وبه‌پێی ئه‌نجامه‌به‌راییه‌كان  كورسیه‌كیان زیاد كردووه‌  به‌راورود به‌هه‌ڵبژاردنی رابردوو.

وتیشی: چاوه‌روانی ده‌كرێت كورسیه‌كی دیكه‌ش به‌ده‌ست بهێنن.

PUKmedia سه‌رباز محه‌مه‌د 
  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket