riklam

ته‌ندروستی عیراق هۆشداری ده‌دات

عیراق 06:19 PM - 2021-10-12

وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق، ھۆشداری ده‌دات له‌ شه‌پۆلی چواره‌می كۆرۆنا و ده‌شڵێت، له‌ 21% ی ھاووڵاتیان ڤاكسینیان وه‌رگرتووه‌.

ڕوبا فه‌لاح ئه‌ندامی تیمی ڕاگه‌یاندنی ته‌ندروستی، له‌ وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق ڕایگه‌یاند، دوور نییه‌ له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ یان سه‌ره‌تای ساڵی داھاتوو، شه‌پۆلی چواره‌می ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌ عیراق بڵاوببێته‌وه‌، ئه‌وه‌ش به‌ھۆی به‌ربڵاوی ڤایرۆسه‌كه‌ له‌ جیھان و بوونی چه‌ندین جۆری گۆڕاوی كۆرۆنا.

وتیشی: له‌ 21%ی كه‌سانی پێگه‌شتوو و سه‌رو 18 ساڵ له‌ عیراق، ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌ و ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ تاكۆتایی ئه‌مساڵ ڕێژه‌كه‌ بگه‌یه‌ننه‌ 20 ملیۆن كه‌س، كه‌ تا ئێستا زیاتر له‌ 5 ملیۆن و 29 ھه‌زار كه‌س له‌ سه‌رتاسه‌ری عیراق و ھه‌رێمی كوردستان، ڤاكسینی كۆرۆنایان وه‌رگرتووه‌.

PUKmedia وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عیراق

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket