}

ته‌ئكید له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی یه‌كێتی و شانشینی ئه‌رده‌ن كرایه‌وه‌

ی ن ک 04:40 PM - 2021-10-12

پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-10-2021، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ له‌ باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له‌ شاری هه‌ولێر پێشوازیكرد له‌ فوئاد ئه‌لمه‌جالی كونسوڵی گشتی شانشینی ئه‌رده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان .

له‌ دیدارێكی نێوان هه‌ردوولادا گفتوگۆكرا له‌باره‌ی بارودۆخی سیاسی عیراق و كوردستان ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی دواین هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی عیراق كه‌ رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردو 10-10-2021، ئه‌نجامدرا، هه‌روه‌ها ته‌ئكید له‌سه‌ر پته‌وكردنی په‌یوه‌ندی دۆستانه‌ی نێوان هه‌ردوولا كرایه‌وه‌، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌ تیشكی خسته‌سه‌ر په‌یوه‌ندی دێرینی نێوان خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال و خوالێخۆشبوو شا حوسێن و بنه‌ماڵه‌ی شانشینی ئه‌رده‌ن، وتیشی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ دۆستانه‌یه‌ وه‌ك ئه‌مانه‌تێك به‌رده‌وامی پێ ده‌ده‌ین بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌ باڵاكانی هه‌ردووگه‌لی كورد و گه‌لی شانشینی ئه‌رده‌نی دراوسێمان . 

فوئاد ئه‌لمه‌جالی كونسوڵی گشتی شانشینی ئه‌رده‌ن له‌ هه‌رێمی كوردستان خۆشحاڵی خۆی ده‌ربڕی به‌رامبه‌ر ئه‌و پیشوازییه‌ گه‌رمه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان به‌گشتی و له‌لایه‌ن یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستانه‌وه‌ به‌تایبه‌تی لێكرا وه‌ك كونسوڵی نوێی شانشینی ئه‌رده‌ن، وتیشی خوازیارین په‌ره‌ به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانمان بده‌ین له‌سه‌ر ئاست و بواره‌ جیاوازه‌كان له‌وانه‌ بازرگانی و ئابوری و ته‌ندروستی و په‌روه‌رده‌ و گه‌شتیاری ، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش هه‌موو كار ئاسانی و هه‌ماهه‌نگیه‌ك له‌گه‌ڵ هاووڵاتییانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین . 

له‌سه‌رئاستی عیراق به‌گشتیش خوازیاری سه‌قامگیری و ئاشتی و به‌رده‌وامیدان به‌و ته‌بایی و پێكه‌وه‌ ژیانه‌ین كه‌ له‌نێوان پێكهاته‌كانی عیراقدا هه‌یه‌ .

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket