}

یه‌كێتی ده‌بێت به‌پێی پڕه‌نسیبی حزبی مامه‌ڵه‌ی پاداشت و لێپرسینه‌وه‌ بكات

کوردستان 04:30 PM - 2021-10-12

ڕۆژنامه‌ی كوردستانی نوێ  له‌سه‌روتاری خۆیدا له‌ژێر ناوی " له‌مڕۆوه‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كان ده‌ستپێده‌كه‌ن" که‌ بڕیاره‌ی سبه‌ی 13-10-2021 بڵاوبێته‌وه‌، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات كه‌ یه‌كێتی درێژه‌ به‌ به‌رنامه‌ی چاكسازی حزبی، به‌ نۆرماڵكردنه‌وه‌ی ژیانی حزبایه‌تی و ئۆرگانیكی خۆی بدات و هه‌ڵسه‌نگاندنێكی وردی ئه‌دای كادیر ‌و هه‌ڤاڵه‌كانی له‌ هه‌موو ئاسته‌كاندا بكات. 

به‌پێی پره‌نسیپی حزبیی ده‌ستخۆشی و پاداشت ‌و لێپرسینه‌وه‌ مامه‌ڵه‌ بكات، دوور له‌ كه‌مته‌رخه‌می ئه‌و كادیر یان ئه‌م ئۆرگان، ده‌نگده‌ر ‌و جه‌ماوه‌ری ڕاسته‌قینه‌ی خۆی سه‌رله‌نوێ بۆ ئه‌ركه‌كانی قۆناغی تازه‌ ساز بداته‌وه‌.

ره‌وتی رێكخستنه‌وه‌ی ژیانی حزبایه‌تی كه‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ستی پێكردبوو، له‌مه‌ودواش به‌ گوروتینێكی زۆرتره‌وه‌ درێژه‌ی پێ بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی تێپه‌ڕاندنی پیلانگێری ‌و به‌ربه‌سته‌كانی ناوخۆیی حزبی ‌و ده‌ره‌كی ببێته‌ وێستگه‌یه‌كی ڕاست ‌و ڕه‌وا بۆ سازدانه‌وه‌ی یه‌كێتی ‌و بوژاندنه‌وه‌ی زیاتری.

له‌م ئه‌ركه‌شدا هه‌ر ئه‌و په‌نجه‌ په‌مه‌ییانه‌ی یه‌كێتییه‌كان ‌و ئه‌و تێكۆشان ‌و ماندووبوونه‌ی هه‌ڤاڵانی كه‌مپینه‌ سه‌رتاسه‌رییه‌كانی یه‌كێتی پێوه‌ری سه‌ره‌كی ‌و بڕیارده‌ری یه‌كه‌م و سه‌ره‌كی بێت، چونكه‌ یه‌كێتییه‌كی پته‌و ‌و یه‌ك ده‌ست، خاوه‌ن ئۆرگانی كاراو و كاریگه‌ر و پوخت، باشتر و چاكتر ئه‌ركه‌ خوازراوه‌كانی پێ رایی ده‌كرێت.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket