}

هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ به‌غدا به‌ تیمێكی به‌هێزه‌وه‌ ئه‌ركی داكۆكی له‌ میلله‌ت ده‌گرێته‌ ئه‌ستۆ

کوردستان 03:57 PM - 2021-10-12

له‌سه‌روتاری رۆژنامه‌ی كوردستانی نوێی به‌ ناوی "له‌مرۆوه‌ ئه‌ركه‌ قورسه‌كان ده‌ست پێده‌كه‌ن" كه‌ بڕیاره‌ له‌ رۆژی 13-10-2021، بڵاوبكرێته‌وه‌، تێیدا ته‌ئكید له‌وه‌ كراوه‌ته‌وه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ ژماره‌یه‌ك نوێنه‌ری به‌ تواناو لێوه‌شاوه‌ ده‌چێته‌ به‌غدا بۆ داكۆكیكردنی له‌ به‌رنامه‌ی كوردستانیی ‌و زامنكردنی شایسته‌ دارایی ‌و سیاسییه‌كانی كوردستان، بۆیه‌ لێره‌دا ئه‌ركی داكۆكی كردنی له‌ مافه‌كانی گه‌لی كوردستانی گرتۆته‌ ئه‌ستۆ ‌و به‌ یه‌كریزی هاوپه‌یمانی ‌له‌گه‌ڵ نوێنه‌رایه‌تی دیكه‌ی كورد له‌ به‌غدا، ئه‌م ئه‌ركه‌ جێبه‌جێ ده‌كات.
هه‌رله‌ سه‌روتاری كوردستانی نوێیدا هاتووه‌، له‌مرۆشه‌وه‌ هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ پته‌وی ‌و شایسته‌ییه‌وه‌ له‌سه‌ر پێی خۆی، بۆ ئه‌ركه‌كانی داهاتووی، ڕ‌اوه‌ستاوه‌، بۆیه‌ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ رۆل ‌و پێگه‌ی یه‌كێتی ‌و هاوپه‌یمانی رێگایه‌كی ئاوه‌دان له‌به‌رده‌م یه‌كێتی ده‌كاته‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی له‌ هه‌ڵبژاردنی داهاتووی په‌رله‌مانی كوردستان باشتر جه‌ماوه‌ر ‌و لایه‌نگرانی هانبدات ‌و ساز بداته‌وه‌.

PUKmedia  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket