riklam

سەعدی پیرە سوپاسی دەنگدەرانی پارێزگای نەینەوا دەكات

ی ن ک 01:48 PM - 2021-10-12

 بەناوی خۆم و تیمی هەڵمەتی هەڵبژاردن  لە میحوەری پارێزگای نەینەوا كە سنوری هەر سێ مەڵبەندی موسڵ و شەنگال و مەخمور دەگرێتەوە، سوپاس و دەستخۆشی لە هەریەكە لە لێپرسراوی مەڵبەندەكان و كارگێڕو ئەندامان و لێپرسراوی كۆمیتەكان و رێكخراوە دیموكراتییەكان و ژنان و كۆمەڵایەتی و پێشمەرگە دێرینەكان و كەمئەندامان و زیندانیانی سیاسی و یەكە یەكەی ئەندام و دۆست و لایەنگرانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان دەكەم، كە لەماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن بەشێوەیەكی دڵسۆزانە و بێ هەستكردن بە ماندووبوون لەگەڵمان بوون بۆ سەرخستنی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لە سنورەكە . 

لەهەمووی گرنگتر سوپاسی تەواوی ئەو دەنگدەرانە دەكەین كە هەم لە رۆژی دەنگدانی تایبەت و هەم رۆژی دەنگدانی گشتیدا دڵسۆزی و وەفاداری خۆیان بۆ یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانی كوردستان نیشانداو بەدەنگەكانیان لەسنوری پارێزگای نەینەوا رێژەی دەنگی كاندیدەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانیان بەرزكردەوە.

جێگەی خۆیەتی سوپاسێكی تایبەتی نوێنەرانی هاوپەیمانی كوردستان بكەین لە بنكەكانی دەنگدان وەك چاودێری كیانی سیاسی ئامادەبوون و شەونخونیانكرد بۆ پاراستنی دەنگەكانی هاوپەیمانی كوردستان .
دەرەنجامی هەڵبژاردن لەسنوری پارێزگای نەینەوا بە بەراورد لەگەڵ هەڵبژاردنی پێشوو دەریدەخات كە بەرهەمی ماندووبوون و كاری هاوبەشی هەموو لایەكەو جێگەی سوپاس و پێزانینە.

لێرەشەوە بەپێویستی دەزانم سوپاسی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگەو هێزەكانی ناوخۆ و پۆلیسی هاتووچۆ و تیمی پاسەوانی خۆم و هەڤاڵانم لە میحوەری پارێزگای نەینەوا بكەم، كە شەو و رۆژ لەگەڵمان بوون و پارێزگارییان لێدەكردین. 

سەعدی ئەحمەد پیرە

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket