}

ئه‌ندامێكی په‌رله‌مان: یارییه‌كی مه‌ترسیدار له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران ده‌گوزه‌رێت

کوردستان 12:49 PM - 2021-10-12

كاروان گه‌زنه‌یی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگه‌یاندوه‌، وێڕای سوپاس و پێزانینی نه‌بڕاوه‌مان بۆ هاوهه‌ڵوێستی و به‌شداریركردن و سه‌رخستنی پڕۆسه‌ی ده‌نگدان له‌ ده‌ڤه‌ری سه‌ربه‌رزی سۆران، ده‌مه‌وێت له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ سوپاسی هه‌ر كه‌سێك بكه‌م كه‌ هاوكار و پشتیوانی سه‌رخستنی ئه‌م پڕۆسه‌یه‌ بوو له‌ سه‌ره‌تادا تا ئێستا. 

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكردوه‌، لێره‌شه‌وه‌ دڵنیتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ كه‌ به‌ربژێره‌كه‌تان، فه‌یسه‌ڵ كه‌ریم خان برادۆستی، ده‌نگی زیاتر له‌ پێویستی هێناوه‌ بۆ مسۆگه‌ركردنی كورسییه‌كی په‌رله‌مانی و ژماره‌ی ده‌نگه‌كانی نزیكن له‌ (28) هه‌زار ده‌نگ و به‌مه‌ش جیاوازییه‌كی زۆری له‌ گه‌ڵ ڕكابره‌كانیدا دروستكردووه‌. 

ئه‌وه‌شی نه‌شاردوه‌ته‌وه‌ كه‌، ئه‌وه‌ی ده‌گوزه‌رێت یارییه‌كی مه‌ترسیداره‌ به‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كانی له‌ ده‌ڤه‌ری سۆران، و گزیكردن و شێواندنێكی دیراسه‌كراو و ڕێكخراوه‌. به‌ڵام دڵنیاتان ده‌كه‌ینه‌وه‌ سازش له‌سه‌ر ده‌نگه‌كانتان ناكه‌ین و به‌ زووترین كات سكاڵا تۆمار ده‌كه‌ین. هاوكات، هه‌موو شریتی ده‌نگه‌كان له‌لامان پارێزراون و ته‌واوی به‌ڵگه‌كان ڕاده‌ستی لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ده‌كه‌ین تا پارێزگاری له‌ده‌نگه‌كانتان بكه‌ین، به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ته‌واوی به‌ڵگه‌كان بۆ ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن بڵاوده‌كه‌ینه‌وه‌ تا خه‌ڵكی كوردستان ئاگاداربن كه‌ چی مه‌ترسییه‌ك ده‌گوزه‌رێت له‌و ده‌ڤه‌ره‌ سه‌ربه‌رزه‌و خه‌ڵكانێك به‌ نه‌فه‌سێكی مه‌ترسیداره‌وه‌ چۆن مه‌به‌ستیانه‌ تیرۆری ده‌نگه‌كانتان بكه‌ن.

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket