}

یه‌كێتی قۆناغێكی نوێ ده‌ستپێده‌كات

کوردستان 11:06 AM - 2021-10-12

ئه‌ندامێكی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، یه‌كێتی له‌دوای هه‌ڵبژاردن قۆناغێكی نوێ له‌په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات و گرنگی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزبه‌كان ده‌دات.

 سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بۆ PUKmedia وتی: له‌دوای هه‌ڵبژاردن یه‌كێتی قۆناغێكی نوێ له‌ بره‌ودان به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كان ده‌ستپێده‌كات و هه‌وڵی یه‌كڕیزی كورد ده‌دات له‌به‌غدا.

له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراقیشه‌وه‌ وتی: یه‌كێتی له‌هه‌شت پارێزگای عیراق كاندیده‌كانی ده‌رچووه‌، كه‌به‌مه‌ش یه‌كه‌م حزب ده‌بێت له‌و ژماره‌ زۆره‌ی پارێزگاكانی عیراق كاندیدی بنێره‌ به‌غدا.

ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد، یه‌كێتی له‌بازنه‌ی سێی سلێمانی پله‌ی یه‌كه‌می به‌ده‌ستهێناوه‌، جگه‌ له‌وه‌ش یه‌كێتی جیاواز له‌هه‌موو حزب و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ ژماره‌یه‌كی زۆر كاندیدی ژن ده‌نێرێته‌ به‌غدا، هه‌روه‌ها تاكه‌ حزبه‌ كه‌ وه‌رزشه‌وانێك ده‌نێرێته‌ به‌غدا.

له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیشی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: یه‌كێتی گرنگی زیاتر به‌ په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌دات و له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش په‌یوه‌ندییه‌كانی توندو تۆڵتر ده‌كات، به‌تایبه‌ت له‌ به‌غدا تا به‌یه‌ك تیم و به‌یه‌ك هێز داوای مافه‌ ده‌ستووره‌كانی گه‌لی كورد بكرێت.

PUKmedia دیار ستار

 

 سالار سه‌رحه‌د خه‌لیفه‌ ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و لێپرسراوی بۆردی په‌یوه‌ندییه‌ ناوخۆییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket