riklam

7 ساڵە وەك ئێستا نەبوە..نەوت نرخی پێوانەی تۆمار دەكات

ئابوری 09:26 AM - 2021-10-12

نرخی بەرمیلێك نەوت 84 دۆلاری تێپەڕاندو لەماوەی 7 ساڵی رابردوشدا نەگەیشتوەتە ئەو نرخەی ئێستای، پێشبینیش دەكرێت بگاتە سەرو 90 دۆلار.

ئەمڕۆ 12ی 10ی 2021 نرخی نەوتی خاو لەبازاڕە جیهانییەكان بەراورد بەچەند رۆژی رابردوو 2.6% بەرزبویەوەو هەر بەرمیلێك نەوتیش زیاتر لە 2 دۆلار نرخەكەی زیادیكردوە.

نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە بەرزبونەوەی 2.6% گەیشتە سەرو 84 دۆلارو ئەوەش بەرزترین نرخە لە مانگی ئۆكتۆبەری 2018.

هەر بەپێی زانیارییە بڵاوكراوەكان، نرخی بەریملێك نەوتی خاوی ئەمریكیش زیاتر لە 3% بەرزبوەتەوەو هەر بەرمیلێكی سەرو 2 دۆلارو 50 سەنت زیادیكردوەو گەیشتە سەرو 80 دۆلار، ئەوەش بەرزترین نرخە لە كۆتایی ساڵی 2014ەوە.

كۆمرتس بەنك كارستن شارەزایی جیهانی بواری وزەش پێشبی دەكات كە بۆ ماوەیەكی كورتخایەن نرخی نەوت بەرزبێتەوە. 

بەرزبونەوەی نرخی نەوت هۆكارەكەی بۆ قەیرانی وزە دەگەڕێتەوە كە روبەڕووی وڵاتانی گەورەی بەكارهێنی وزە بوەتەوە بەتایبەت كەئێستا چالاكی ئابوری جیهانی لەدوای سەرهەڵدانی كۆرۆناوە گەشەی كردوەتەوەو كارگەكان دەستیان بەكاركردوەتەوە.

PUKmedia ئاژانسەكان  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket