riklam

بورهان سەعید سۆفی: یاریكردن بەدەنگی كاندیدەكانمان جێی قبوڵ نیە

کوردستان 04:58 PM - 2021-10-11

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی 4ی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوو كاندیدەكەی یەكێتی لەسنوری بازنەی 4ی سلێمانی سەركەوتنیان بەدەستهێناوەو یەكێكیش لەوانە بەنزیكەی 4 هەزار دەنگ لەپێش كاندیدێكی پارتییەوەیە، بۆیە قبوڵی ناكەین لەكۆمسیۆن یان هەر كەسێك یاری بەدەنگی كاندیدە سەركەوتوەكەمان بكات.

بورهان سەعید سۆفی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی بازنەی 4ی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: دوو كاندیدەكەی یەكێتی لەبازنەی 4 بەدەنگێكی باش سەركەوتون.

راشیگەیاند: ئەو هەواڵانەی لەبەیانییەوە لەكەناڵەكانی پارتی كە دەڵێن هیچ كاندیدێكمان دەرنەچوو‌ە، بەڵام ئێستا دەیانەوێت هەندێك راستی بشێوێنن.

ئەوەشی خستەڕوو: هەردوو كاندیدی یەكێتی لەهاوپەیمانی كوردستان (غەریب ئەحمەد مستەفاو بەدریە حسێن) بووە، ناسكە عەبدوڵڵا ركابەری بەدریە حسێن بووە، بەڵام بەدریە حسێن نزیكەی 4 هەزار دەنگ لەپێش كاندیدەكەی پارتییەوەیە لەبازنەی 4ی سلێمانی، بۆیە هەر یارییەك بەكاندیدەكەمان بكرێت كە هەموو دەنگەكانمان لایە بەتایبەت و گشتییەوە، بۆیە شتێكی لەو شێوەیە بكرێت سكاڵا لەسەر كۆمسیۆن تۆمار دەكەین.

بورهان سەعید سۆفی راشیگەیاند: بەدریە حسێن كاندیدی یەكێتی 16 هەزارو 299 دەنگی بەدەستهێناوە، بەڵام ناسكە عەبدوڵڵا كاندیدی پارتی 13 هەزارو 123 دەنگی هێناوە، واتە كاندیدە سەركەوتوەكەی یەكێتی نزیكەی 4 هەزار دەنگ لەپێشە.
PUKmedia تايبەت
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket