riklam

كورد لەكەركوك 6 كورسی پەرلەمانی بەدەستهێنا

کوردستان 03:41 PM - 2021-10-11

كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان ئەنجامی بەرایی هەڵبژاردنەكانی چەند پارێزگایەكی راگەیاندو كورد لەكەركوك 6 كورسی بەدەستهێناوە.

كەمێك لەمەوبەر كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عیراق ئەنجامی بەرایی هەڵبژادنە پێشوەختەكەی رۆژی 10ی 10ی 2021ی پەرلەمانی عیراقی لەڕێی شاشەیەكەوە كە لەئۆفیسی سەرەكی كۆمسیۆنەوە لەبەغداوە بۆ ئۆفیسی پارێزگاكان بڵاوكردەوە.

بەپێی ئەنجامە بەراییەكان كورد لەپارێزگای كەركوك 6 كورسی بەدەستهێناوە كە 3 كورسیان كاندیدە سەركەوتووەكانی هاوپەیمانی كوردستانە.

هەر بەپێی ئەنجامەكان كاندیدە سەركەوتوەكانی هاوپەیمانی كوردستان پێكهاتوون لە (گەیلان قادر، دیلان غەفور، سەباح حەبیب).

PUKmedia تایبەت  

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket