riklam

یەكێتی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەتدەكاتەوە

کوردستان 01:57 PM - 2021-10-11

یەكێتی ڕایدەگەیەنێت كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكانی هەولێر دەستكاری كراون و لەوبارەیەوە بەڵگەیان لەبەردەستدایە. 

لیژنەی باڵای هەڵبژاردنی هەولێری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی هەڵبژاردنەكانی شاری هەولێر كۆنفرانسێكی ڕۆژنامەوانی ساز كرد و ڕایگەیاند: ئەنجامەكانی هەڵبژاردن لە هەولێر دەستكاری كراون و تەواوی پڕۆسەی هەڵبژاردن لە هەولێر ڕەت دەكەینەوە. 

وتیشی: لەهەر چوار بازنەكەی هەولێر دەستكاری دەنگەكان كراون. 

بەڵگەمان هەیە كە لەهەولێر سندوقی دەنگدان براوەتە دەرەوەی بنكەكان، ئەنجامی هەڵبژاردن ڕەتدەكەینەوە هەتا ئەو كاتەی كە سكاڵاكانمان لە لایەن بەغداوە وەڵامدەدرێتەوە چونكە ئێمە حزبێكی بەرپرسیارین. 

راشیگەیاند: گومانمان هەیە دەستكاری كردنی ئەنجامەكان دەستی دەركی لەپشتەوە بێت و كۆمسیۆن هەر بڕیارێك بدات ئێمە پێی رازین.
PUKmedia  تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket