riklam

نرخی نەوت بەشێوەیەكی بەرچاو بەرز دەبێتەوە

جیهان 11:28 AM - 2021-10-11

نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان گەیشت بە بەرزترین ئاستی خۆی لە حەوت ساڵی خۆیدا نرخی هەر بەرمیلێك نەوت گەیشت بە 83.84 دۆلار.

ئەمڕۆ دووشەممە 11-10-2021 نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت لەبازاڕەكانی جیهان بەرزترین نرخی بە خۆیەوە بینی و گەیشت بە 83.84 دۆلار كە ئەمە لە حەوت ساڵی ڕابردوودا بەرزترین نرخی نەوتە.
هەروەها نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی تەكساسیش گەیشتووە بە 81.08 دۆلار.

ئەمە بۆ حەوت ساڵ دەچێت كە هیچ كات نەوت بە قەت ئەمڕۆ بەرزبوونەوەی وای بە خۆیەوە نەبینیوە و پێدەچێت تا كۆتایی ئەمساڵ نەوت زیاتر نرخی بەرزتر بێتەوە و ئەمەش دوای ئەوە دێت كە خواست لەسەر نەوت بەبەراورد بە ساڵانی ڕابردوو زیادی كردووە.

PUKmedia  ئاژانسەكان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket