riklam

خالید شوانی: دەنگدانی كەركوكییەكان ناسنامەی شارەكە دەپارێزێت

کوردستان 02:29 PM - 2021-10-10

خالید شوانی و رێبوار تەها لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایانگەیاند، ئەم هەڵبژاردنە شەڕی دیاریكردنی ناسنامەی كەركوكە و پێویستە كەركوكییەكان داستان و مێژوو تۆمار بكەن و بە دەنگەكانیان پیلانی شۆڤێنییەكان رەتبكەنەوە و رووبەڕووی تەعریب و زوڵم و زۆر ببنەوە.

خالید شوانی سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنی هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوك لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئەم هەڵبژاردنە شەڕی دیاریكردنی ناسنامەی كەركوكە و داوا لە كەركوكییەكان دەكەین تا سەعات 6ی ئێوارە داستان و مێژوو تۆمار بكەن.
وتیشی: دەبێت كەركوكییەكان بە دەنگەكانیان وەڵامی نەیارانمان بدەنەوە و نابێت رێگا بدەن كورد دەنگەكانی لە كەركوك لەدەست بدات.

وتیشی: ئێمە وەكو كورد پەرۆشی پێكەوە ژیانی پێكهاتە جیاوازەكانی كەركوكین بە دەنگەكانتان پیلانی شۆڤێنییەكان لە شارەكەدا رەتدەكەنەوە.

هاوكات رێبوار تەها ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە فراكسیۆنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان رایگەیاند: تەنها كەركوكییەكان دەتوانن بە دەنگەكانیان رێگری لە تەعریب لە شارەكەدا بكەن و نابێت رێگا بدەن شارەكەیان ناسنامەی راستەقینەی خۆی لە دەستبدات.

وتیشی: بۆیە تكا دەكەین هاووڵاتیانی كەركوك رووبكەنە سندوقەكانی دەنگدان و دەنگبدەن لە پێناو پاراستنی ناسنامەی راستەقینەی شارەكەیان.

ئاماژەی بەوەشدا: لە ئێستادا دەنگدان چەند سەعاتێكی ماوە بۆیە داوا لە كەركوكییەكان دەكەین لەم چەند سەعاتەدا مێژوو تۆمار بكەن و بە دەنگەكانیان رووبەڕووی تەعریب و زوڵم و زۆر لە شارەكە ببنەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket