riklam

وارماوه‌.. ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی عه‌شیره‌تی گه‌ڵاڵی گه‌ڕانه‌وه‌ ریزه‌كانی یه‌كێتی

ی ن ک 10:16 PM - 2021-10-09

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 9-10-2021، له‌ ناحیه‌ی وارماوه‌ی سه‌ربه‌قه‌زای شاره‌زوور ژماره‌یه‌ك  له‌ خزمانی گه‌ڵاڵی ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ ناو هاوپه‌یمانی كوردستان درێژه‌ به‌ خه‌باتیان ئه‌ده‌ن.

به‌مۆ ئه‌مین لێپرسراوی كۆمیته‌ی11 ناحیه‌ی وارماوه‌ به‌ PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ له‌لایه‌ن كادرانی كۆمیته‌مانه‌وه‌ له‌ ناحیه‌ی وارماوه‌ ، پێشوازیمان له‌ ژماره‌یه‌ك له‌ خزمانی گه‌ڵاڵی كرد كه‌ په‌یوه‌ندیان كرده‌وه‌ به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان، له‌ ناو حزبه‌كانی تر بوون، به‌ڵێنیان بۆ یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان دووپاتكرده‌وه‌و بڕیاریاندا له‌ ناو ریزه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان درێژه‌ به‌خه‌بات بده‌ن .

وتیشی: ژماره‌یان 16 كه‌س بووه‌ له‌ناوحیزبه‌كانی تره‌وه‌ هاتونه‌ته‌وه‌ ناو هاوپه‌یمانی كوردستان درێژه‌ به‌كاری سیاسی بده‌ن.

PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان/ شاره‌زوور

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket