}

ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان: له‌چه‌ند مانگی رابردوودا قه‌باره‌ی داهات به‌رزبۆته‌وه‌

عیراق 08:00 PM - 2021-10-09

لیوا عومه‌ر وائیلی سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان رایگه‌یاند له‌ماوه‌ی چه‌ند مانگی رابردوودا قه‌باره‌ی داهات له‌ده‌روازه‌كان به‌راورد به‌هه‌مان ئه‌و ماوه‌یه‌ی ساڵی 2020 زیادیكردووه‌و جه‌ختیشی كردۆته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌م ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدڕاڵدایه‌.

وائیلی به‌ ئاژانسی هه‌واڵی عیراقی راگه‌یاندووه‌ له‌چوارچێوه‌ی ئاماری ده‌سته‌كه‌ له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵ 2021ه‌وه‌ تاوه‌كو كۆتایی مانگی ئه‌یلولی 2021 و به‌راورد به‌هه‌مان ماوه‌ی ساڵی رابردوو 2020 سه‌رجه‌م داهاته‌ گومرگیی و باج و ئه‌مانه‌ته‌كان له‌ئاستێكی به‌رزدان و به‌نزیكه‌یی 61 ملیار دیناری له‌ساڵی رابردوو زیاتره‌.

وائیلی ته‌ئكیدیشی كرده‌وه‌ كه‌ كۆی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدڕاڵدایه‌و سه‌رجه‌م كارمه‌ندانیش بوونیان له‌و ده‌روازانه‌ سنوورییانه‌دا هه‌یه‌و كار بۆ به‌هێزكردنی ئه‌م ده‌روازه‌ فیدڕاڵییانه‌ له‌ وشكانی و ده‌ریایی و ئاسمانی ده‌كه‌ن كه‌ ژماره‌یان بریتیه‌ 21 ده‌روازه‌ی سنووریی و هه‌روه‌ها ده‌رگاو ده‌وروبه‌ری ئه‌م ده‌روازانه‌ هێزی سه‌ربازییان تێدایه‌.

راشیگه‌یاند، هیچ ده‌روازه‌یه‌كی ساخته‌ بوونیان نییه‌ به‌ڵام له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌روازه‌و مه‌رزی ناڕه‌سمی هه‌یه‌، ئاماژه‌شی به‌وه‌دا كه‌ ده‌سته‌ی ده‌روازه‌كان چه‌ندین كۆبوونه‌وه‌ی سازداوه‌و هه‌روه‌ها چه‌ندین نووسراوی ئاماده‌كردووه‌ بۆ كاراكردنه‌وه‌ی ئه‌م پرسه‌ به‌ڵام تاوه‌كو ئێستاش نه‌توانراوه‌ پچنه‌ ئه‌و ده‌روازانه‌ی هه‌رێم.

روونیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان له‌ئاستێكی به‌رزی به‌رپرسیارێتیدان بۆ پاراستنی به‌رهه‌می ناوخۆیی نیشتمانیی، به‌ڵام به‌هۆی بوونی ئه‌و ده‌روازه‌و مه‌رزه‌ ناڕه‌سمییانه‌ی له‌هه‌رێم هه‌ن و له‌ژێر كۆنترۆڵی حكومه‌تی فیدڕاڵیدا نین، ماوه‌ ماوه‌ شتومه‌ك و كه‌لوپه‌لی وا ده‌هێنرێن كه‌ كاریگه‌ری له‌سه‌ر به‌رهه‌می عیراقی دروستبكات.

ئاماژه‌شیدا كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ ده‌كه‌وێته‌ سه‌رشانی بازگه‌ سه‌ره‌كییه‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپراسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان و لایه‌نه‌ چاودێرییه‌كان كه‌ پێویسته‌ به‌گوێره‌ی یاسا كار له‌سه‌ر ئه‌م پرسه‌ بكه‌ن، ئه‌ركی ده‌روازه‌ سنوورییه‌كان خۆی له‌ده‌روازه‌ فیدڕاڵییه‌كاندا ده‌بینێته‌وه‌، جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌سته‌كه‌ له‌ئاستی به‌رزی به‌رپرسیارێتیدان له‌پێناوی پاراستنی به‌رهه‌مه‌ ناوخۆییه‌ پیشه‌سازی و كشتوكاڵییه‌كان و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و شتانه‌ی ده‌چنه‌ بواری پیشه‌سازی نێوخۆیی عیراقییه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket