riklam

پرسه‌نامه‌ی شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د بۆ كۆچی دوایی رێكه‌وت محه‌مه‌د هه‌یاس

پرسەنامە 06:23 PM - 2021-10-09

بۆ كۆچی دوایی رێكه‌وت محه‌مه‌د هه‌یاس پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدای دژه‌ تیرۆر، شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)، بروسكه‌یه‌كی سه‌ره‌خۆشی ئاڕاسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی كۆچكردوو كردووه‌، ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی: 

به‌رێزان: خێزان و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید رێكه‌وت 
به‌داخێكی زۆره‌وه‌ هه‌واڵی كۆچی دوایی رێكه‌وت محه‌مه‌د هه‌یاس پێشمه‌رگه‌ی گیانفیدای دژه‌ تیرۆرم بیست. 
شه‌هید رێكه‌وت یه‌كێكه‌ له‌و هه‌زاران رۆڵه‌ تێكۆشه‌ره‌ی كه‌خۆیان كرده‌ قوربانی به‌رگریكردن له‌ خاك و پاراستنی ده‌ستكه‌وته‌كانی گه‌لی كوردستان، كه‌ له‌شه‌ڕی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی تێرۆریستان له‌ كه‌ركوك برینداربوو، دوای چه‌ند ساڵێك مانه‌وه‌ی به‌ ئازاره‌وه‌، ئه‌مڕۆ رۆحی پاكی سپارد و گه‌یشته‌ كاروانی شه‌هیدان. 
به‌م بۆنه‌ غه‌مناكه‌وه‌ له‌ناخی دڵه‌وه‌ پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشیم ئاڕاسته‌تان ده‌كه‌م و هاوبه‌شی خه‌م و په‌ژاره‌تانم.
له‌په‌روه‌ردگارم داوایه‌ كۆچكردوو به‌به‌هه‌شتی به‌رین شادبكات و ئه‌مه‌ش دوا كۆستی بنه‌ماڵه‌ تێكۆشه‌ره‌كه‌تان بێت. 

شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د 
كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی (ی.ن.ك)

PUKmedia 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket