riklam

كاسبكارانی سلێمانی سوپاسی خاتوو شاناز ده‌كه‌ن

ی ن ک 03:11 PM - 2021-10-09

ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ ٩ی١٠ی٢٠٢١، خاتو شاناز ئیبراهیم ئه‌حمه‌د ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی (1)ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، له‌باره‌گای مه‌ڵبه‌ند پێشوازیكرد له‌ژماره‌یه‌ك كاسبكارو دوكانداری ناوبازاڕی ده‌بۆكه‌و زێوه‌ر و مه‌وله‌وی شاری سلێمانی، كه‌ به‌مه‌به‌ستی پێشكه‌شكردنی تاجه‌گوڵینه‌ و ده‌ربڕینی سوپاس و پێزانیان بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان سه‌ردانیان كردبوو.

له‌ دیدارێكدا كاسبكار و دوكانداره‌كانی ناوبازاڕی سلێمانی به‌وپه‌ڕی خۆشحاڵیانه‌وه‌ به‌ خاتوو شاناز-یان، راگه‌یاند: له‌ مانگی ئه‌یلولدا سه‌ردانمان كردیت و هه‌روه‌ك چاوه‌ڕوانمان ده‌كرد و به‌ڵێنت پێداین بویته‌ قه‌ڵا و پشت بۆمان، بۆیه‌ ئێمه‌ش ئه‌مڕۆ به‌ ئه‌ركی خۆمانزانی سوپاس و پێزانینت بۆ ده‌ربڕین، ئومێده‌ ده‌كه‌ین به‌رده‌وام له‌ پشتیوانی كاسبكار و دوكاندارانی ناوبازاڕبیت.

لای خۆیه‌وه‌، خاتوو شاناز ئیبرایم ئه‌حمه‌د، وتی: كێشه‌ و خه‌می ئێوه‌ به‌ حه‌ق به‌ كێشه‌ و خه‌می خۆمانی ده‌زانین، هه‌روه‌ك له‌ یه‌كه‌م دیداردا پێمڕاگه‌یاندن دووپاتی ده‌كه‌مه‌وه‌ رێگه‌ به‌ كه‌س ناده‌ین غه‌درتان لێ بكات، هه‌رگیز به‌ڵێنێك ناده‌م جێبه‌جێی نه‌كه‌م، ئه‌وه‌ی كردومه‌ بۆ خزمه‌تی ئێوه‌ی دڵسۆز به‌ ئه‌ركم زانیوه‌ نه‌ك بۆ سوپاس، دڵخۆشبون و ئاسوده‌ی كاسبكار و خێزانه‌كانتان هه‌موو شتێكه‌.

لایخۆشیه‌وه‌، دڵشاد حاجی محه‌مه‌د كه‌ وه‌كو نوێنه‌ری كاسبكارو دوكاندارانی ناوبازاڕ، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا: خاتوو شاناز به‌وپه‌ڕی دڵسۆزی و خه‌مخۆرییه‌وه‌ به‌ده‌نگ داوا و كێشه‌نمانه‌وه‌ هات، ئێستا كه‌ هه‌ریه‌كه‌مان نوێنه‌رایه‌تی چه‌ندین دوكاندار و كاسبكار ده‌كات، هاتوین پێت بڵێین زۆر سوپاست ده‌كه‌ین و به‌ڵێن بێ ئه‌م ئاوڕلێدانه‌وه‌ و خه‌مخۆریه‌ی یه‌كێتی هه‌رگیز له‌ یاد ناكه‌ین".

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket