riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی كۆچكردو مستەفا رەسول حەمەد ئەمین

ی ن ک 11:58 AM - 2021-10-09

بەڕێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو (مستەفا رەسول حەمەد ئەمین)
بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی مقەدەم (مستەفا رەسول حەمەد ئەمین) ناسراو بە (فەقێ شێخ وەسانی) پێشمەرگەی دێرین و كەسایەتی دیاری دۆڵی بالیسان و بەڕێوەبەری بنكەی ئاسایشی بالیسان، دڵگران و نیگەران بووین.
بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخۆتان و خێزان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. 
خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket