riklam

پرسەنامەی بافڵ تاڵەبانی بۆ شەهیدبوونی رێکەوت محەمەد

ی ن ک 11:24 AM - 2021-10-09

ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بۆ شەھید بوونی پێشمەرگەی دژەتیرۆر (رێکەوت محەمەد ھەیاس) پرسەنامەیەک ئاڕاستەی خانەوادەکەی دەکات.

دەقی پرسەنامەکە............

خانەوادەی سەربەرزی شەھید کاکە رێکەوت محەمەد

بە دڵتەنگی و خەمێکی قوڵەوە ھەواڵی شەھید بوونی 
پێشمەرگەی دژەتیرۆر (رێکەوت محەمەد ھەیاس)م پێگەیشت، کە لەشەڕی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لە کەرکوکی قودسی کوردستان بریندار بوو کە پاش چەند ساڵێک لەگەڵ ململانێی سەخت و بەئازار ئەمڕۆ گەیشتە کاروانی شەھیدان و ماڵئاوایی لێکردین.

بۆ ئەم خەمە پرسە ھاوخەمی و سەرەخۆشیمان ئاڕاستەی کەسوکار و خانەوادەی سەربەرزی و بەڕێوەبەرایەتی دژەتیرۆر و ھەڤاڵان و ھاوسەنگەرانی شەھیدی قارەمان کاک رێکەوت دەکەین و خۆمان بە بەشداری ئەم ماتەمە دەزانین.
لە خوای گەورە داواکارین گیانی خوالێخۆشبوو بۆ ھەمیشە شاد و ئارام بێت.

بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket