riklam

پەروێزخان و باشماخ دادەخرێت و حاجی ئۆمەران دەکرێتەوە

کوردستان 10:44 PM - 2021-10-07

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بڕیاری داخستنی خاڵە سنورییەکانی باشماخ و پەروێزخان دەدات کەلە سنوری یەکێتییە بەمەبەستی ئامادەکاری بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، لەبەرامبەردا خاڵی سنوری حاجی ئۆمەران کەلە سنوری دەسەڵاتی پارتییە بە کراوەیی دەمێنێتەوە.

ڕاگەیاندنی کۆمەڵگای دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست PUKmedia کەوتوە رایگەیاند: بەهۆی ئەنجامدانی پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، هاوشێوەی دەروازەکانی تر دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخان بەبڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەسەعات (٩)ی شەوی شەممە لەسەر یەکشەمە ٢٠٢١/١٠/٩ بەڕووی جموجۆڵی بازرگانی و هاتوچۆی گەشتیاریدا دادەخرێت و بەپێی بڕیارەکە، سەعات (٦)ی بەیانی ڕۆژی دووشەمە ٢٠٢١/١٠/١١ هاتوچۆی گەشتیاری و جموجۆڵی بازرگانی لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی پەروێزخانەوە دەستپێدەکاتەوە.

هاوکات هەر ئەمڕۆ لە راگەیەندراوێکی دەروزەی نیودەوڵەتی باشماخدا کە کۆپیەکی دەست PUKmedia کەوت رایانگەیاند: هاووڵاتیانی خۆشەویست، گەشتیاران و بارزگانان و شۆفێران ئاگادار دەكاتەوە بەهۆی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق، لە سەعات 9 ی شەوی شەممە ڕێكەوتی 9-10-2021 تا سەعات 6 ی بەیانی دووشەممە ڕێكەوتی 11-10-2021 هەموو جموجۆڵێكی هاتن و ڕۆیشتنی هاووڵاتیان و ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر و گەشتیاران و بازرگانان لەڕێگەی دەروازەی نێودەوڵەتی باشماخ ڕادەوەستێت. 

ئەمەش لە کاتێکدایە جموجوڵی گەشتیاری لە خاڵی سنوری حاخی ئۆمەران کەلە سنوری پارتی دیموکراتی کوردستانە کراوەیە و گەشتیاران پەیتا پەیتا روو لە هەرێمی کوردستان دەکەن و هەتا ئێستا هیچ هەواڵێک نییە بۆ راگرتنی گەشتەکانی ئەو خاڵە سنورییە و پیشتریش لە لێدوانێکیدا بۆ PUKmedia محەمەد دارلسەلامی وتەبێژی بازنەی سۆرانی یەکێتی وتی:  سەبارەت بەھاتنی بەلێشاوی خەڵکی ئێران لە ڕێگای مەرزی حاجی ئۆمەران بەناوی گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فڕوفێل و چەواشەکاریەی پارتی کەدەیەوێت بەشێوازی جیاجیا لە ھەڵبژاردنەکاندا پەنا بۆ سەختەکاری بەرێت و دەیانەوێت بەو دەنگە زۆرانەی کە دروستیان کردوون لەو وڵاتانی دراوسێ دەنگ بۆخۆیان کۆبکەنەوە.

 

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket