riklam

چەتۆ ساڵح رۆڵی هێزە ئەمنیەکان لەپارێزگاری ناوەندەکانی دەنگدان بەرزدەنرخێنێت

کوردستان 09:35 PM - 2021-10-07

دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ (لیوا/ چەتۆ ساڵح) بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی ڕاپەڕین لەگەڵ سەرجەم ئەفسەرانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کۆبۆوە. 

لە کۆبوونەوەکەدا کە ژمارەیەک لە بەرپرسانی حکومی و حزبی ئامادەبوون ناوبراو ڕۆڵی هێزەکانی بۆ پارێزگاریکردن لە ناوەندەکانی دەنگدان و بەرجەستەکردنی ئەمن و ئاسایش بەگرنگی وەسف کرد و داوای لە هەموو لایەک کرد لە ڕۆژانی دەنگدانی تایبەت و گشتی چاوکراوەبن تا پرۆسەکە لەژێر کاریگەری ڕەخساندنی کەشێکی لەبار دەنگی خۆیان بۆ هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بدەن. 

بریکاری وەزارەتی ناوخۆ جەختی لە گرنگی ئەم پرۆسەیە کردەوە بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد لە چوارچێوەی دەستوری عیراق، چونکە تا کورد بەهێز و سەنگ و قورسای زۆرەوە بچێتە پەرلەمانی عیراق کاریگەری باشتری لەسەر گەلەکەمان دەبێ.

 

PUKmedia محەمەد رەسوڵ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket