}

پارتی لەرێگای خاڵە سنورییەکانەوە دەنگدەر ئەهێنێتە هەرێم

کوردستان 08:51 PM - 2021-10-07

پارتی دیموکراتی کوردستان لە رێگای خالە سنوریەکانەوە کوردانی ئێران دەهێنێتەوە بۆ بەشداری کردن لە پرۆسەی دەنگدان و بەو رێگایە ژمارەی دەنگدەرانی زیاد دەکات.

لوقمان وەردی ئەندامی پەرلەمانی کوردستان و سەرپەرشتیاری بانگەشەی ھەڵبژاردن لەدەڤەری باڵەکایەتی بە PUKmedia ی ڕاگەیاند:- بەهۆی ئەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان لە وڵاتی ئێران ژمارەیەک دەنگدەری هەیە و کوردی ئێرانن، لەسەروبەندی هەڵبژاردنەکان هەوڵی گەڕاندنەوەیان دەدات بۆ هەرێم و بۆ ئەم هەڵبژاردنەش دەنگدەرانی ئێران ھەموویان ناونوسکراون بۆ ئەوەی بەر لە ڕۆژێک لە ھەڵبژاردنی پێشوەختەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بیانگەڕێنێتەوە ھەرێمی کوردستان و بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردنیان پێ بکەن.

وتیشی: لە ئێستاشدا و بەرلەوەی سنورەکان دابخرێن ھەوڵکانیان بۆ ھێنانەوەی ئەو ژمارە زۆرەی دەنگدەرانیان لە ووڵاتی ئێران دەست پێکردووە.

هەر لەو بارەیەوە محەمەد دارلسەلامی وتەبێژی بازنەی سۆرانی یەکێتی بۆ PUKmedia وتی:  سەبارەت بەھاتنی بەلێشاوی خەڵکی ئێران لە ڕێگای مەرزی حاجی ئۆمەران بەناوی گەشتیاری بۆ ھەرێمی کوردستان، دەگەڕێتەوە بۆ ئەو فڕوفێل و چەواشەکاریەی پارتی کەدەیەوێت بەشێوازی جیاجیا لە ھەڵبژاردنەکاندا پەنا بۆ سەختەکاری بەرێت.

وتیشی بۆ ئەم ھەڵبژاردنەش ھەمان کاردەکاتەوە، چونکە لە داھات وبوجەی ھەرێمی کوردستان خەڵکی ئێران و تورکیا مووچە خۆرن و خانەنشین کراون و خراونەتە فۆڕمی خۆراک، بۆیە لە ئێستادا دەیانەوێت بەو دەنگە زۆرانەی کە دروستی کردوون لەو وولاتە دراوسێیانە دەنگیان پێبدات ئەوەش دەچێتە خانە ساختەکاریەوە پێویستە ڕێی لێبگیرێت.

PUKmedia هاوار عەباس

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket