riklam

یەکێتی یادی هونەرمەند ئەردەلان بەکری کردەوە

ی ن ک 08:27 PM - 2021-10-07

ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ٧/١٠/٢٠٢١ لە شاری هەولێر بە ئامادەبوونی دەرباز کۆسرەت رەسول یادی هونەرمەند ئەردەلان بەکر کرایەوە.

مەراسیمەکە بەئامادەبوونی کەسوکارو ژمارەیەک لە هاوڕێیانی هونەرمەند لەسەر گڵکۆی هونەرمەندی جوانەمەرگ ئەردەلان بەکر لەلایەن ناوەندی هەولێری مەکتەبی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کرایەوە.

دەستپێکی مەراسیمەکە بە چەند ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی هونەرمەند دەستی پێکرد، دواتر دەرباز کۆسرەت رەسول کارگێڕی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وتەیەکی پێشکەش کرد.

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و هاوڕێی هونه‌رمه‌ندی خولێخۆشبو له‌وتارێكدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌ كرد هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر پێشمه‌رگه‌ و كورد په‌روه‌ر و هونه‌رمه‌ند و خۆشه‌ویستی هه‌ولێریه‌كان بوو، له‌ خانه‌واده‌یه‌كی كورد په‌روه‌ر و تێكۆشه‌ری هه‌ولێر بوو .

ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ گوتیشی ، هه‌رچه‌ند مه‌رگی هونه‌رمه‌ند ئه‌رده‌لان به‌كر ناواده‌ بوو، به‌ڵام ناو و ناوبانگی ئه‌رده‌ڵان به‌كر بۆ هه‌موومان جێگه‌ی شانازیه‌كی گه‌وره‌یه‌ .

دواتر هەریەک لە سەرکەوت رەسولی شاعیر و نووسەرو شاعیر نازم دڵبەند بە شیعرو قەسیدەیەک بەشداریان لە مەراسیمەکە کرد.

وتاری خانەوادەی هونەرمەند ئەردەلان بەکر لەلایەن سۆزان بەکر خوشکی هونەرمەندەوە خوێندرایەوەو بەشێک لەژیاننامەو هەڵوێستەکانی روونکردەوەو وێڕای سوپاسی ئامادەبووان جەختی کردەوە کە بەردەوام دەبن لەسەر رێبازی هونەرمەند ئەردەلان بەکر.

لەکۆتایی مەراسیمەکەدا تاجەگوڵینەی وەفای کۆسرەت رەسول عەلی سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتیی لەلایەن دەرباز کۆسرەت رەسول و دایکی هونەرمەندەوە لەسەر گڵکۆی ئەردەلان بەکر دانرا.

 

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket