riklam

بنەماڵەی شێخ فەیسەڵ ئاغای گەرگەری هاتنە ناو ریزەكانی یەكێتی

کوردستان 06:07 PM - 2021-10-07

ئەمڕۆ لەسەر داوا و راسپاردەی (شێخ هەركی جەوهەر ئاغا) نوێنەری هاوسەرۆك (بافڵ تاڵەبانی) لە موسڵ، بنەماڵەی شێخ فەیسەڵ ئاغای گەرگەری سەرۆكی عەشیرەتی گەرگەری هاتنەناو ریزەكانی یەكێتی.

شێخ هەركی وێڕای دەربڕینی خۆشحاڵی و گەیاندنی سڵاوی هاوسەرۆك (بافڵ تاڵەبانی) و (قوباد تاڵەبانی) سەرۆكی لیستی هاوپەیمانی كوردستان، رایگەیاند ئیتر دیوەخانی ئاغای گەرگەریەكان دیوەخانی سەرۆك مام جەلالە لە زومارو ناوچەكە. 

لای خۆیەوە (شێخ فواز شێخ فەیسەڵ ئاغا) رایگەیاند، خۆشحاڵ و شەرەفمەندن لەناو ریزەكانی یەكێتی كاربكەن و سوپاسی (شێخ هەركی جەوهەر ئاغا) كرد بۆ ئەو سەردان و متمانەیە.

وتیشی، وەكو گەرگەریەكان بە هەموو شێوەیەك پشتگیری كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان (عزیزە عبدالعزیز كامل) كاندیدی ژمارە (31) لە بازنەی (4)ی نەینەوا دەكەن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket