riklam

خورماتوو.. بافڵ تاڵەبانی هاوكاری مامۆستایانی وانەبێژ دەكات

کوردستان 04:19 PM - 2021-10-07

بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری گەیاندە نزیكەی 100 مامۆستای وانەبێژ لە قەزای خورماتوو.

لەوبارەیەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 7-10-2021 مامۆستا نەوزاد قادر لێپرسراوی كۆمیتەی 6 فەرمانبەران بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: لەسەر داوای مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرین، بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان هاوكاری نزیكەی 100 مامۆستای پیاو و ژنی هەردوو بەشی خوێندنی كوردی و عەرەبی وانەبێژی خۆبەخشی كرد كە لە ساڵی 2018 وە وانە دەڵێنەوە و ئەمڕۆ بە ئامادەبوونی مەلا كەریم شكور كاندیدی ژمارەی 39  بەسەر مامۆستایاندا دابەشكرا.

بەشێك لەو مامۆستایانە بە PUKmedia یان ڕاگەیاند: زۆر سوپاسی بافڵ تاڵەبانی هاوسەرۆكی یەكێتی و مەلا كەریم شكور كاندیدی ژمارەی 39 دەكەین بۆ ئەو هاوكارییە و بەڵێن دەدەین كە ڕۆژی 10-10-2021 بكەینە ڕۆژی سەركەوتن بۆ كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان ژمارە 39. 

PUKmedia عەدالەت میعاد 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket