riklam

پیرە: یەكێتی پشتیوانی خواست و داواكارییەكانی خەڵكە

ی ن ک 01:33 PM - 2021-10-07

ئەمڕۆ پێنچ شەممە 7-10-2021، سەعدی ئەحمەد پیرە لە سنووری ناحیەی بەعشیقە سەردانی كۆمیتەی 12ی شەهیدان و دووبەردانی كرد، لەگەڵ ژمارەیەك لە كەسایەتی و كادیران و ئەندامانی سنوری كۆمیتەكە كۆبووە.

لەو كۆبوونەوەیەدا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە گرنگی ناوچەكە لەرووی جوگرافی و سیاسی و كۆمەڵایەتیدا، تیشكی خستەسەر پێكهاتەی كۆمەڵایەتی كۆمەڵانی خەڵك لە ناوچەكە بە تایبەتی بنەماڵە و كەسایەتییەكانی ناو هۆز و تیرە و بنەماڵەكانیان كە هەمیشەپشتیوانییان لە شۆڕشەكانی گەلەكەمان بەگشتی و شۆڕشی نوێ بە رابەرایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەتایبەتی كردووە.

سەعدی ئەحمەد پیرە لەباسی هەڵبژاردنی ئەمجارەدا بەشداریكردنی بەرفراوانی كۆمەڵانی خەڵكی ناوچەكەی بە گرنگ و پێویست وەسفكرد، بەتایبەتی كە ئەمجارە شێوازی هەڵبژاردنەكان بازنەییە و تەواو جیاوازە لەگەڵ هەڵبژاردنەكانی پێشتر، داواشی لە ئامادەبووانكرد بۆ ئەوەی چیتر مەینەتییەكانی تاكڕەوی نەبینن و تەراوزی هێز لاسەنگ نەبێت پێویستە دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بدەن بەتایبەت كاندیدی ئەو بازنەیە كە خاتوو رونزی زیاد سەیدۆ بەگ كاندیدی ژمارە 26 لە بازنەی 2ی پارێزگای نەینەوا .

لە كۆتایی قسەكانیدا سەعدی ئەحمەد پیرە تەئكیدی كردوە یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بەشێوەیەكی گشتگیر پشتیوانی لە خواست و داواكاری و پێداویستییەكانی خەڵكی ناوچەكە دەكات، بەچاوی رێز و شكۆ و وەفادارییەوە.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket