riklam

خاتوو شاناز: هاوپەیمانی كوردستان نوێنەری راستەقینەی خەڵك دەبێت

کوردستان 12:40 PM - 2021-10-07

سەرلەبەیانی رۆژی پێنج شەممە 7ی 10ی 2021،  قوباد تاڵەبانی سەرۆكی هاوپەیمانی كوردستان بە یاوەری شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتی و لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن، بەشداری كرد لەكۆبوونەوەیەكدا كەپزیشكان و كارمەندانی تەندروستی بەمەبەستی دەربڕینی پشتیوانی بۆ هاوپەیمانی كوردستان رێكیان خستبوو.

لەمیانی وتارێكیدا لەو كۆبوونەوەیەدا، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: ئێوەی پزیشك و كارمەندانی تەندروستی بوون لە كۆرۆنا و بەرەكانی جەنگ رۆڵی گرنگتان بینی، ئێستاش هەڵبژاردنێكی سەخت و چارەنوسسازمان لەپێشە، پێویستی بەهیممەتی ئێوەی بەرێزە، هەروەك چۆن دڵنیام كە بەیەكەوە بەهێزترین دڵنیاشم لەسەركەوتنمان.

لێپرسراوی میحوەری سلێمانی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن وتیشی: هاوپەیمانی كوردستان دەتوانێت نوێنەری ڕاستەقینەی خەڵك بێت، قابیلە ئەو حزبەی لۆگۆكەی گڵۆپێك بێت و پارەی گڵۆپەكەش قەرزاربێت، شار و شارۆچكەكانی كوردستانمان بۆ رووناك بكاتەوە، ئەی قابیلە ئەو حزبەی لەناو و لۆگۆكەیدا دیموكراتی نوسراوە، گەنج و لاوی ئەم وڵاتە دەخاتە زیندانەوە، لەبەرئەوەی داوای شیر بۆ منداڵەكەی بكات و بە شەش ساڵ زیندانی سزای بدات.

خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد جەختی لەسەر ئەوەشكردەوە كە بایكۆتكردنی هەڵبژاردن و سوتاندنی دەنگ بەواتای دەنگدانە بە نەیارانی كورد و كوردستان، خۆش بوونە لە مافی خۆمان، بۆیە دەبێت بچین بەرەو سندوقەكانی دەنگدان بەیەكەوە هەڵەكان راست بكەینەوە تا بەهێزەوە بڕۆین بەرەو بەغدا و شەڕی مافە ڕەواكانی گەلەكەمان بكەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket