riklam

خاتوو شاناز: پشتگیری دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌كه‌ین

کوردستان 12:28 PM - 2021-10-07

ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه‌ 7-10-2021، به‌ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان و خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د سه‌رپه‌رشتیاری بانگه‌ی هاوپه‌یمانی له‌سلێمانی كۆبوونه‌وه‌ی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی بۆ سه‌رخستنی هاوپه‌یمانی كوردستان به‌ڕێوه‌چوو.

له‌كۆبوونه‌وه‌ جه‌ماوه‌رییه‌كه‌دا خاتوو شاناز بۆ پزیشكان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی وتی: ئێوه‌بوون له‌به‌ره‌گانی جه‌نگ له‌دژی تیرۆرو له‌به‌ره‌كانی دژ به‌كۆرۆنا ده‌جه‌نگان و مرۆڤایه‌تیتان رزگار كرد.
 وتیشی: بۆ دامه‌زراندنی كارمه‌ندانی ته‌ندروستی هاوپه‌یمانی كوردستان پشتگیریتان ده‌كات و داخوازییه‌كان له‌جێی خۆیه‌تی.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: خه‌ڵك له‌وه‌ تێده‌گات، كه‌ حزبێك لۆگۆكه‌ی گڵۆپێك بێت و پاره‌ی كاره‌بای گۆڵۆپه‌كه‌ی قه‌رزاربێت، چۆن ده‌توانێت شارو شارۆچكه‌كانی كوردستان روونانك بكاته‌وه‌، هه‌روه‌ها ئێوه‌ ئه‌وه‌ به‌راست ده‌زانن كه‌ حزبێك لۆگۆكه‌ی دیموكراتیه‌و گه‌نج و لاوی ئه‌م وڵاته‌ بخاته‌ زیندانه‌وه‌ به‌هۆی ئه‌وه‌ داوای قه‌تره‌یه‌ك شیر بۆ منداڵه‌كه‌ی داوا ده‌كات، ئه‌وه‌ داوای دیموكراسی بۆ كورد و كوردستان و وڵات بكات.

PUKmedia دانا حه‌مه‌ غه‌ریب
 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket