riklam

پێنجوێنییەكان: هاوپەیمانی كوردستان سەردەخەین

ی ن ک 10:12 AM - 2021-10-07

لە درێژەی بانگەشەی بەرفراوانی هاوپەیمانی كوردستان لەقەزای پێنجوێن و گوندەكانی دەوروبەری عەتا سەراوی ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و ئەندامانی لیژنەی بانگەشەی هاوپەیمانی كوردستان لەپێنجوێن چەند كۆبوونەوەیەكی بەرفراوانیان ئەنجامدا.

لە كۆبونەوەیەكیاندا پێشمەرگە دێرینەكانی پێنجوێن بەڵێنیادا كە كار بۆ سەر سەرخستنی هاوپەیمانی كوردستان بكەن و لە رۆژی دەنگدانیشدا كار بۆ سەرخستنی كاندی ژمارە 20  چرۆ حەمەشەریف بكەن.
هاوكات لە كۆبونەوەیەكی جەماوەری دیكەدا لە گوندی سەرسوراوی ناحیەی گەرمك دانیشتوانی ئەوگوندەكە بڕیاریاندا كار بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كورستان بكەن.

لەلایەن قادر بێستانی چۆنێتی شێوازی دەنگدان و هەڵبژاردنی كاندیدی هاوپەیمانی كوردستان بۆ ئامادەبوان روونكرایەوە و خەڵاتی رێزلێنانیش  بەخشرایە دوو بنەماڵەی شەهید.

PUKmedia عەبدوڵڵا غەریب- پێنجوێن

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket