riklam

هه‌ڵه‌بجه‌ .. یه‌كێتی پێداویستی به‌شه‌ناوخۆییه‌كانی زانكۆ دابین ده‌كات

کوردستان 08:42 PM - 2021-10-06

دوای ئه‌وه‌ی سه‌رۆكایه‌تی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ داواكارییه‌كی به‌ په‌له‌یان له‌ حامید حاجی غالی سه‌رپه‌رشتیاری هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌ سنو,ری مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زوور كرد، له‌ ڕێگه‌ی مه‌كته‌بی ئیداره‌ و دارایی گشتیی  ژماره‌یه‌كی زۆر غه‌ساله‌ و ته‌باخ و سه‌لاجه‌یان گه‌یانده‌ به‌شه‌ ناوخۆییه‌كانی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌.   

د. مه‌هاباد كامیل سه‌رۆكی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ سوپاس و پێزانینی زانكۆی هه‌ڵه‌بجه‌ی ئاڕاسته‌ی حامیدی حاجی غالی و مه‌كته‌بی ئیداره‌ و دارایی گشتی ی ن ك كرد كه‌ له‌ كه‌متر له‌ 24 سه‌عاتدا پێداویستیه‌كانیان بۆ دابین كردوون.
لایخوشیه‌وه‌ چرۆ شه‌ریف كانیدی ژماره‌ 20 له‌ بازنه‌ی 3 سلێمانی ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ وه‌ك كاندیدانی هاوپه‌یمانی كوردستان دڵنیایی ده‌ده‌ین كه‌ ئامانجمان خزمه‌ته‌ به‌ هه‌موو توێژه‌كان و داوا ده‌كه‌ین هاووڵاتیان متمانه‌ی خۆیان به‌ هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن و ئێمه‌ش خزمه‌تكاریان ده‌بین.

PUKmedia فه‌رحان حه‌مه‌ خان - هه‌ڵه‌بجه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket