riklam

قوباد تاڵه‌بانی: بۆ رووبه‌رووبونه‌وه‌ی ركابه‌رییه‌كان ده‌نگ به‌كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان بده‌ن

کوردستان 01:58 PM - 2021-10-06

له‌چوارچێوه‌ی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 6ی 10ی 2021، قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ری قه‌ڵادزێ دا كۆبۆوه‌ و په‌یامی گشتگیری هاوپه‌یمانی كوردستانی بۆ روونكردنه‌وه‌. 

قوباد تاڵه‌بانی له‌میانی وته‌یه‌كیدا رایگه‌یاند هاوپه‌یمانی كوردستان ته‌نیا بۆ بانگه‌شه‌ نیه‌، ئه‌م هاوپه‌یمانییه‌ ده‌ره‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی دورودرێژه‌ له‌پێناوی ئاشتكردنه‌وه‌ی دووحزبی گه‌وره‌ كه‌به‌هه‌ر هۆكارێك بێت لێك جیاببونه‌وه‌ كه‌ببوه‌ مایه‌ی زیادبوونی گرژییه‌كان، ئێمه‌ ده‌بێ له‌به‌غدا یه‌كریز و یه‌ك ئاراسته‌ و كێشه‌ و ململانێكانمان وه‌لا بنێین، به‌یه‌ك هه‌ڵوێستی رووبه‌رووی ركابه‌رییه‌كان ببینه‌وه‌ و به‌و یه‌ك ریزییه‌وه‌ به‌رگری له‌مافه‌كانی گه‌لی كوردستان بكه‌ین. 

قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان راشیگه‌یاند : ئه‌م چوارساڵه‌ی له‌به‌رده‌مماندایه‌ زۆر سه‌خت ده‌بن، چونكه‌ لایه‌نه‌ سیاسیه‌كان له‌عێراق هه‌وڵ ده‌ده‌ن ده‌سه‌ڵاتی هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه‌ و ده‌ستكاری ده‌ستوور بكه‌ن، بۆیه‌ به‌پاراستنی یه‌كریزیمان ده‌توانین رووبه‌روی ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ ببینه‌وه‌. 

 قوباد تاڵه‌بانی وتیشی متمانه‌ی خۆتان بده‌نه‌ ئه‌و كاندیدانه‌ی هاوپه‌یمانی كوردستان كه‌ پشت به‌ئه‌ستور به‌ده‌نگ و ئیراده‌ی ئێوه‌وه‌ تا بتوانن كاتێ پرسێكی گرنگ و چاره‌نوسساز له‌پارله‌مانی عێراق هاته‌ئاراوه‌، به‌رگری له‌مافه‌كانتان بكه‌ن.

له‌كۆتایی وتاره‌كه‌یدا قوباد تاڵه‌بانی رایگه‌یاند شه‌ڕی ئه‌مڕۆ شه‌ڕی سیاسی و پارله‌مانی و یاسا و قه‌ڵه‌م و حوكمڕانییه‌، ئه‌م شه‌ڕه‌ش به‌م به‌رێزانه‌ ده‌كرێت كه‌كاندیدی هاوپه‌یمانین، رۆژی ١٠ی ١٠ متمانه‌ی خۆتانیان پێ بده‌ن و به‌شداری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن. 

دواتر قوباد تاڵه‌بانی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی كوردستان سه‌ردانی مه‌كۆی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانی كرد له‌قه‌ڵادزێ و به‌ئاماده‌بوونی مسته‌فای سه‌ید قادر و به‌رپرسی مه‌كۆكه‌ و ئاماده‌بوونی كاندیده‌كانی هاوپه‌یمانی كوردستان، گفتوگۆیان كرد له‌باره‌ی رێڕه‌وی دوارۆژه‌كانی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن كرد و جه‌ختیان له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌به‌یه‌كه‌وه‌ یه‌كێتی و گۆڕان ده‌توانن خزمه‌تی باشتر بكه‌ن و هه‌وڵ ده‌ده‌ین كاندیده‌كانمان سه‌ربخه‌ین.
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket