riklam

ستران عەبدوڵڵا: میدیاكارانی یەكێتی ڕۆڵی كاریگەریان هەبووە بۆ گەڕانەوەی باڵانسی هێز

کوردستان 12:49 PM - 2021-10-06

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە 6-10-2021 لە بارەگای مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی ستران عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی و ژمارەیەكی زۆر لە ڕۆژنامەنووس و میدیاكارانی یەكێتی ڕێكخرا.

لە كۆبوونەوەكەدا ستران عەبدوڵڵا سەرپەرشتیاری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ئاماژەی بە ئەرك و ڕۆڵ و گرنگایەتی ڕاگەیاندنی یەكێتی كرد و ڕایگەیاند: ڕاگەیاندكارانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە باشترین ڕاگەیاندكارانی هەرێمی كوردستانن و باشترین ڕاگەیاندكارانی ریزەكانی یەكێتی ئەو كەسانەنن كەناو كەناڵەكانی ڕاگەیاندنی یەكێتیدا كار دەكەن.

وتیشی: ڕاگەیاندنی یەكێتی هێزی هەرە گەورەی گەشەسەندنی ڕاگەیاندنە لەهەرێمی كوردستان و هەموو هێزەكانی كوردستان لە كانی ڕاگەیاندنی یەكێتی دەخۆن و تا ئێستا بەدیلی ڕاگەیاندنی یەكێتی لە هەرێمی كوردستان نییە و ئێمە شتێكی تازەمان نەبینیوە جیاواز لەوەی كە ڕاگەیاندنی یەكێتی پێشكەشی دەكات و هەموو ئەو ڕووداوانەی كە لەڕابردوودا بەسەر یەكێتی و كوردستاندا هاتووە ڕاگەیاندنی یەكێتی هەمیشە دەوری بینووە لەوەی كە باڵانسی هێز بە لای یەكێتیدا بشكێتەوە.  

سەرپەرشتیاری مەكتەبی ڕاگەیاندنی یەكێتی ڕاشیگەیاند: لە هەموو شپرزەییەكی سیاسی بە بەراورد بە ڕاگەیاندنەكان، ڕاگەیاندنی یەكێتی پتەوترین ڕاگەیاندن بووە لەڕووی ئەركی سەرشان و بەرپرسیارێتی سیاسی و ڕاگەیاندن و ئەم شانازییەش بۆ هەمووتان دەگەڕێتەوە.

PUKmedia  وێنە/ جەمال سەرگەتی 
شاد ئیبراهیم
 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket