riklam

بافڵ تاڵەبانی: دكتۆر بەكر لەبوارەكەی خۆیدا خزمەتی گەورەی پێشكەشكرد

ی ن ک 12:03 PM - 2021-10-06

دڵگرانین بە كۆچی دوایی كەسایەتی دیاری سلێمانی دكتۆر بەكر عوسمان پسپۆڕی نەخۆشییەكانی سنگ.

كاك دكتۆر بەكر پزیشكێكی دیار و خاوەن ئەزموون بوو، ساڵانێكێ زۆر خزمەتی گەورەی لەبوارەكەی خۆیدا پێشكەشكرد، لەھەمان كاتیشدا خاوەن كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی و خۆشەویستی نێو كۆڕوكۆبوونەوەكان بوو.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسەو ھاوخەمی بۆ خانەوادەو كەسوكاری و پزیشكانی سلێمانی و ھاوڕێیانی رادەگەیەنین و لەخوای گەورە داواكارین گیانی كۆچكردوو بە بەھەشتی بەرینی خۆی شادبكات .

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان
PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket