riklam

100 گەنجی سورچی پەیوەندیان بەڕێزەكانی یەكێتییەوە كرد

ی ن ک 11:14 PM - 2021-10-05

ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەمە ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتی و سەرپەرشتیاری لیستی ھاوپەیمانی كوردستان لە دھۆك بە ئامادەبوونی شێخ ئەحمەدخان سەرپەرشتیاری رێكخستنەكانی یەكێتی لە بەردەرەش و ئاكرێ پێشوازی لە بنەماڵەی حاجی جەوھر ساڵح سورچی كرد كە پێك ھاتبوون لە 100 گەنج ولاو و پەیوەندیان بە رێزەكانی یەكێتییەوە كرد.

ئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی 4ی دھۆك بەخێرھاتنی گەرمی كردن لەوتەیەكیشدا رایگەیاند: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان  ھەمیشە ماڵی گەورەیە و دەرگای واڵایە بۆ ھەموو چین و تویژیكی كۆمەڵگا، حزبەكەی سەرۆك مام جەلال خۆی بەخزمەتكاری ھەموو ھاونیشتیمانیانی ئەم ھەرێمە دەزانێت، وەك یەكێتی لە بادینان ھەرچیان پێویست بێت درێغی ناكەین بۆیان.

لەلایەن خۆیانەوە بنەمالەی حاجی جەوھەر لە خزمانی سورچی سوپاسی ئاراس محەمەد ئاغا ئەندامی سەركردایەتیان كرد بۆ ئەم پێشوازیە گەرمە و  بەڵێنیان دووپاتكردەوە كە لە رێزەكانی یەكێتی كاربكەن و پشتێگیری و پشتیوانی لیستی ھاوپەیمانی كوردستانی و ھەوڵی سەرخستنی كاندیدانی ھاوپەیمانی دەدەن لە بازنەكە .

PUKmedia كۆسرەت فەیسەڵ كەتۆ

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket