riklam

پیرە: هاوپەیمانی كوردستان پارێزگاری لەسەقامگیری نەینەوا دەكات

ی ن ک 10:32 PM - 2021-10-05

هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عیراق لە سنوری پارێزگای نەینەوا بەردەوامە و لەو چوارچێوەیەشدا دوا نیوەڕۆی ئەمڕۆ سێ شەممە 5-10-2021، سەعدی ئەحمەد پیرە لە گەشتێكی مەیدانیدا كۆمیتەكانی بەعشیقە و وڵات شەبەك و كۆمیتەی قەزای تلكێف و كۆمیتەی ناحیەی ئەلقوشی بەسەركردەوە.

لەو بەسەركردنەوانەدا كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان خاتوو رونزی زیاد سەیدۆ بەگ كاندیدی ژمارە 26 لە بازنەی 2ی پارێزگای نەینەوا یاوەری سەعدی ئەحمەد پیرە بوو، لەهەموو بەسەركردنەوەكاندا سەعدی ئەحمەد پیرە گرنگی  هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عیراقی بۆ ئامدەبووانی كۆبوونەوەكان روونكردەوە، وتیشی: گرنگتر لەوەش سیستەمی نوێی بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكانە كە بەشێوازی بازنەیی بۆچەند ناوچەیەكی دیاریكراوە، ئەمەش دەرفەتێكی باشە بۆ هەڵبژاردنی كەسێكی شایستە كە بتوانێت لە ئاست خواست و ویستی  كۆمەڵانی خەڵكی ناوچەكە بێت .

لە لایەكی ترەوە ئەركی نوێنەری ئەم ناوچەیەش ئاسانتر دەكات بۆ ئەوەی باشتر بەشێوەیەكی دیاریكراو كار لەسەر جێبەجێكردنی ئەو داواكاری و پێداویستیانە بكات كە خەڵكی ناوچەكەی خۆی دەیانەوێت لە ڕێگەی پەرلەمانەوە بیهێننە دی ، هەر لەو كۆبوونەوانەدا سەعدی ئەحمەد پیرە جارێكی تر توانا و كەسایەتی كاندیدی لیستی هاوپەیمانی كوردستان خاتوو رونزی زیاد سەیدۆ بەس كە كاندیدی ژمارە 26ی بازنەی  2ی پارێزگای نەینەوایە لەسنوورەكە بۆ ئامادەبووان  دووپاتكردەوە، رایگەیاند دڵنیابن لەوەی خاتوو رونزی كە خۆی خەڵكی ناوچەكەی خۆتانە و لەبنەماڵەیەكی دیار و خاوەن پێگە و ناوبانگێكی بەرزن لەنێو هەموو پێكهاتەكانی دانیشتووی ناوچەكە، هەروەها دڵنیاین كە ئەو خاتوونە باشتر و قوڵتر لەغەم و ئازار و مەینەتی و كێشە و گرفتەكانی كۆمەڵانی خەڵكی ناوچەكە تێدەگات و لەگەڵتان ژیاوە بۆیە متمانەی خۆتانی پێ ببەخشن  بۆ ئەوەی ببێتە دەنگ و رەنگ و پەیامی ئێوە لە هۆڵی پەرلەمانی عیراق .

لە بەشیكی تری كۆبوونەوەكاندا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە زەرورەتی دەنگدان بەلیستی هاوپەیمانی كوردستان كردەوە  و وتیشی : بۆ ئەوەی جارێكی تر هیچ مەترسی و ناسەقامگیرییەك ناوچەكەتان نەگرێتەوە بێ دوو دڵی دەنگ بە لیستی هاوپەیمانی كوردستان بدەن، پارێزگاری لە یەكێتی ریزەكان و تەبایی و پێكەوە ژیان و سەقامگیری كۆمەڵایەتی و سیاسی و ئابوریتان دەكەن بیرتان  بێت هەمیشە سەرۆك مام جەلال بە پارێزگای نەینەوا و تەواوی پێكهاتە و ئاین و نەتەوە جیاوازەكانی وتووە عیراقی بچووك، هەمیشە داكۆكی لە هێشتنەوەی سیاسەتی چەپكە گووڵەكە كردوە كە بەڕوونی لە خەڵكی ئەم ناوچەیە رەنگ دەداتەوە .

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket