riklam

پیرە: لەكوردستان درێژەدان بە برایەتی و پێكەوە ژیان دەدەین

کوردستان 10:16 PM - 2021-10-05

سەعدی ئەحمەد پیرە لەبارەگای كۆمیتەی باشیك لە ناحیەی باشیك پێشوازی لە قەوال بەهزاد سلێمان سەرۆكی گشت قەوالانی ئاینی ئێزیدی كرد.

لە دیدارێكی نێوان هەردوولادا سەعدی ئەحمەد پیرە ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی ئێزدییەكان لە پێكهاتەی كۆمەڵگەی كوردستان كرد وتیشی: جێگەی شانازییە بەدرێژایی مێژوو لەم ناوچەیەدا هەموو پێكهاتەكان بەهەموو نەتەوە و ئاین و بیرو ڕا جیاوازەكانەوە بەشێوەیەكی ئاشتیانە و برایانە بێ كێشە و گرفت لەگەڵ یەكتری دەژین، بەشێكی زۆری ئەو سەقامگیری و برایەتییەش دەگەڕێتەوە بۆ حیكمەتی ئامۆژگاری و بڕیار و راسپاردەكانی پیاوە مەزنەكانی ئاینی ئێزیدی، ئێمە پشتیوانی لە درێژەدان بەو برایەتی و پێكەوە ژیانە دەكەین كە روویەكی گەشی بە هەرێمی كوردستان بەخشیوە لەسەر ئاستی ناوخۆ و نێودەوڵەتی .

قەوال بەهزاد سلێمان سەرۆكی گشت قەوالانی ئاینی ئێزیدی سوپاسی ئەو پێشوازیە گەرمەی سەعدی ئەحمەد پیرە كرد و ئاماژەی بە رۆڵی گرنگی بەڕێزیانكرد لە پتەوتركردنی پەیوەندییە كۆمەڵایەتییەكانی نێوان پێكهاتەكانی كوردستان، بەتایبەتی لە موسڵ و دەوروبەری ، هاوكات تیشكی خستەسەر مێژووی پەیوەندییەكانی نێوان ئێزیدییەكان و خوودی سەرۆكی خوالێخۆشبوو سەرۆك مام جەلال  كە جێ پەنجەی لە مێژووی پێكەوە ژیانی ئێزیدییەكان و پێكهاتەكانی تری كوردستان دیارە و بەشانازییەوە بەردەوامی پێ دەدەین.

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket