riklam

خورماتوو..پشتیوانی كردنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان بەردەوامە

ی ن ک 09:53 PM - 2021-10-05

ئەمڕۆ  5-10-2021 بە ئامادەبوونی مەلا كەریم شكور ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی 16 ی رێكخستنی حەمرینی یەكێتی نیشتمانیی كوردستان و مامۆستا ئیكرام عەلی ئەندامی سەركردایەتی و لێپرسراوی بۆردی تێكۆشەران و مویەد غازی ئەندامی مەڵبەندی 2 ی كەركوكی یەكێتی و بۆرهان ئەمین لێپرسراوی مەكۆی بزوتنەوەی گۆڕان و لێپرسراوانیرحزبی شیوعی كوردستان لە خورماتوو و ئەندام و لایەنگرێكی زۆر دانشتوانی گوندی سنگۆر لە باكۆری قەزای خورماتوو كۆڕێكیان بۆ ناساندنی كاندیدانی هاوپەیمانی كوردستان كە پێكهاتوون لە مەلا كەریم شكور كاندیدی ژمارە 39 لە بازنەی دووی پارێزگای سەڵاحەدین و مویەد غازی كاندیدی ژمارە 36 لە بازنەی یەكی پارێزگای كەركوك سازكرد.

لەو كۆڕەدا هەردوو كاندید خۆیان ناساند و داوایان كرد كە دەنگیان پێ بدەن و بەڵینیان بە دەنگدەرانیان دا كە جێ متمانەیان بن و پارێزەری مافەكانیان بن، ئامادەبووانش بەڵێنیاندا بە هەمو شێوەیەك پشتیوانیان بن بۆ سەرخستنیان لەم هەڵبژاردنە.

PUKmedia عەدالەت میعاد-خورماتوو

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket