riklam

یەكێتی داواكاری گوندەكانی دۆڵی جافایەتی بەڕەوا دەزانێت

ی ن ک 09:24 PM - 2021-10-05

سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە پیرەمەگرون و سورداش و دۆڵی جافایەتی رایدەگەیەنێت، جەماوەری سنوورەكە زۆر بەپەرۆشن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كودستان و یەكێتیش داواكارییەكانیان بە رەوا دەزانێت.

ساڵح عوسمان ئەندامی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردن لە پیرەمەگرون و سورداش و دۆڵی جافایەتی بە PUKmedia ی راگەیاند: ئەمڕۆ 5-10-2021، بەیاوەری هەڤاڵانم لە كۆمیتەی سورداش و عوسمان سێدەری سەرپەرشتیاری پێشمەرگە دێرینەكان و قائیمقامی دوكان بەشێك لەهەڤاڵانی تر سەردانی خزمانی گوندەكانی یاخسەمەر، هەڵەدن، گوێزیلێ، چاڵاوا، قەرەنگوێ، شاقوڵی، سەرگەڵو، قۆمەرغان-مان كرد  لەدۆڵی جافایەتی و گوێمان لە كێشە و داواكاریەكانیان گرت و وەك یەكێتیش داواكاریەكانیان بەڕەوا دەزانین و پێمان وایە قوربانی دانی خەڵكی سنوورەكە  شایستەی خزمەتی زیاترە.

وتیشی: جەماوەری سنوورەكە زۆر بەپەرۆشن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانی كودستان بەسەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی.

PUKmedia شاڵاو ئەحمەد-دوكان


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket