}

پلاندانان دوو تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌دات

عیراق 03:03 PM - 2021-10-05

وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ دوو تاقیكردنه‌وه‌ له‌سه‌ر چۆنیه‌تی ئه‌نجامدانی سه‌رژمێری ئه‌نجام ده‌دات، سه‌رۆك وه‌زیرانیش به‌ڵێنی ته‌رخانكردنی 120 ملیار دیناری بۆ پڕۆسه‌كه‌ داوه‌.

زیا عه‌واد كازم سه‌رۆكی ده‌زگای ناوه‌ندی سه‌رژمێری له‌ وه‌زاره‌تی پلاندانانی عیراق ڕایگه‌یاند، بڕیاره‌ له‌ ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌ تاقیكردنه‌وه‌یه‌ك له‌سه‌ر چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چوونی سه‌رژمێری له‌ پارێزگای دھۆك ئه‌نجام بده‌ن و تاقیكردنه‌وه‌ی دووه‌میش له‌ پارێزگای قادسیه‌ ده‌كرێت، كه‌ له‌ڕێیانه‌وه‌ ئه‌و ئاسته‌نگ و كێشانه‌ دیاری ده‌كرێن كه‌ له‌ به‌رده‌م سیستمی ئه‌لكترۆنی و پڕۆسه‌ی سه‌رژمێری گشتیدا ھه‌ن. 

وتیشی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق به‌ڵێنیداوه‌ به‌ ته‌رخانكردنی بودجه‌یه‌ك به‌ بڕی  120 ملیار دینار له‌ پڕۆژه‌ یاسای بودجه‌ی ساڵی داھاتوو بۆ سه‌رژمێری گشتی، ئه‌گه‌ر له‌ دوای ھه‌ڵبژاردنیش حكومه‌ت به‌ خێرای پێكبێت و ئه‌و پاره‌یه‌ په‌سه‌ند بكرێت، ئه‌وا ڕه‌نگه‌ سه‌رژمێرییه‌كه‌ به‌ر له‌ كۆتایی ئه‌مساڵ ئه‌نجام بده‌ن.

PUKmedia وه‌زاره‌تی پلاندانان 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket