riklam

ئێران.. زیاتر لە 121 هەزار كەس بە كۆرۆنا گیان لەدەستدەدەن

جیهان 02:06 PM - 2021-10-05

وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: لە 24 سەعاتی ڕابردوودا 13 هەزار و 226 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 216 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە و بەمشێوەیە ئاماری قوربانیانی كۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 121 هەزار و 563 كەس.

لە ڕاگەیەنراوێكدا وەزارەتی تەندروستی ئێران ڕایگەیاند: تا ئێستا 5 ملیۆن و 651 هەزار و 961 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەوڕێژەیەش 5 ملیۆن و 135 هەزار و 887 تووشبووش چاكبوونەتەوە و 121 هەزار و 563 تووشبووش مردوون. 

لەڕاگەیەنراوەكە ئاماژە بەوە كراوە لە ئێستا 5 هەزار و 665 تووشبوو لە نەخۆشخانەكانی ئەو وڵاتە لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان.

PUKmedia ئاژانسەكانی ئێران 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket