riklam

عیراق به‌نیازه‌ ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت به‌رزبكاته‌وه‌

عیراق 03:21 PM - 2021-10-04

وه‌زیری نه‌وتی عیراق رایگه‌ده‌گه‌یه‌نێت، ئامانجیان به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت و گازه‌.

ئیحسان عه‌بدولجه‌بار وه‌زیری نه‌وتی عیراق له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا ئه‌وه‌ی ئاشكراكرد، وه‌زاره‌تی نه‌وتی عیراق كار ده‌كات له‌سه‌ر زیادكردنی به‌رھه‌مھێنانی نه‌وت بۆ ھه‌شت ملیۆن به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا تا ساڵی 2027 و ئامانجیشیانه‌ به‌رھه‌مھێنانی گاز به‌ر له‌ ساڵی 2025 بگه‌یه‌ننه‌ چوار ملیار مه‌تر سێجا. 

راشیگه‌یاند: گه‌یشتنی نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وت به‌ 100 دۆلار به‌رده‌وام نابێت، له‌ كۆبوونه‌وه‌ی "ئۆپیك پڵه‌س"یشدا زیادكردنی ئاستی به‌رھه‌مھێنان به‌بڕی 400 ھه‌زار به‌رمیل نه‌وت له‌ رۆژێكدا پێشنیار كراوه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كانی عیراق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket