riklam

وێنه‌.. مه‌راسیمی ناساندنی كتێبی كام ئاینده‌ كام دیموكراسی سه‌رۆك مام جه‌لال

کوردستان 05:44 PM - 2021-10-03

له‌ ساڵیادی كۆچی دوایی مام جه‌لالدا مه‌راسیمێك بۆ كتێبێكی نوسراوی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ڕێوه‌چوو

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 3-10-2021، له‌ باخچه‌ی رێكخراوی گه‌شه‌پێدانی مه‌ده‌نیه‌ت مه‌راسیمێكی تایبه‌ت بۆ ناساندن و بڵاوكردنه‌وه‌ی كتێبی  "كام ئاینده‌ كام دیموكراسی مافی خه‌ونیش به‌ گه‌لێك نابینێت" به‌ڕێوه‌چوو. 
كتێبه‌كه‌ له‌ ساڵی ١٩٨٧دا له‌ لایه‌ن خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال-ه‌وه‌ نوسراوه‌ و پارێزه‌ر خالید مه‌جید فه‌ره‌ج له‌ عه‌ره‌بییه‌وه‌ كردویه‌تی به‌ كوردی.

كتێبه‌كه‌ له‌ ناوه‌ڕۆكدا باسێكه‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی خوالێخۆشبوو سه‌رۆك مام جه‌لال، كه‌ جگه‌ له‌ ئه‌ركه‌ حزبایه‌تییه‌كه‌ی، وه‌ك پارێزه‌ر و داكۆكیكار له‌ مافی گه‌لی كورد به‌ درێژایی ته‌مه‌ن و خه‌باتی سیاسی له‌ هه‌وڵی چه‌سپاندنی مافه‌ ڕه‌واكانی گه‌لی كورددا بووه‌.

 كتێبه‌كه‌ له‌سه‌ر ئه‌ركی حاكم قادر حه‌مه‌جان چاپكراوه‌و هه‌رخۆشی پێشه‌كی بۆ كتێبه‌كه‌ نوسیوه‌. 

له‌كۆتایی مه‌راسیمه‌كه‌دا كتێبه‌كه‌ وه‌ك دیاری به‌ ئیمزای وه‌رگێڕه‌وه‌ پێشكه‌ش به‌ ئاماده‌بووان كرا.

PUKmedia ڤینۆس تۆفیق 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket