riklam

هاژە كامەران.. ناوێكی گەورە لە باسكەی كوردستان و عیراق

وەرزش 01:02 PM - 2021-10-03

كۆلیژی ئەندازیاری تەواوكردووە، بەڵام چارەكە سەدەیەكە یەكێكە لە یاریزانە دیارەكانی باسكەی عیراق و كوردستان، هەر پاڵەوانێتییەكی لە كوردستان و عیراق كردبێت ئەو بێ نازناو نەهاتۆتە دەرەوە، سەرماو گەرماو رێگری شوێنی یاریكردن كاری لەسەر نەكردووە و بەردەوامە تاوەكو ئێستا، ئەویش كچە یاریزانی باسكەی یانەی ئەكاد، هاژە كامەرانە.

هاژە هەر لە منداڵییەوە لەگەڵ تەپە تەپی تۆپی باسكە گەورە بووە، زوو بە زوو ئاستە تەمەنییەكانی تێپەڕانو بوو بە یەكێك لە ستارەكانی سەردەمی ئاڵتونی تیپی تۆپی باسكەی كچانی سیروانی نوێ، هەر لەوێوە پاش چنینەوەی چەندین نازناوی ناوخۆی و عیراقی بەشداری چەندین پاڵەوانێتی و كەمپی مەشق و راهێنانی لەگەڵ یانەكەی شاری سلێمانی لە دەرەوە كردووە.

هاژە بە هۆی ئاستبەرزی ساڵی 2016 بانگهێشتی هەڵبژاردەی نیشتیمانی باسكەی كچانی عیراق كراوە و بەشداری پاڵەوانێتی 3×3 لە ئیمارات كردووە و ساڵێك دواتر بەشداری پاڵەوانێتی وڵاتانی عەرەبی لە میسر كردووەو لە ترۆپكی یاریكردنیشی بەشداری پاڵەوانێتی 3×3ی لە وڵاتی لوبنان كردووە .

هاژە ماوەی چەند سالێكە یاریزانی تیپی باسكەی كچانی ئەكادی پاڵەوانی عیراقەو بۆ ئەم وەرزەش و بەدیاریكراوی لەگەڵ ئەو یانەیە بەشداری خولی عیراقی كردووە.

وەك خۆی دەڵێت: بە نیاز نییە وا بە ئاسانی واز لە یاریكردن بهێنێت و باسكەش چۆتە خوێنی و دەیەوێت لە چنینەوەی نازناوەكان بەردەوام بێت.

هاژە لە پاڵەوانێتی ساڵی 2017 ی یانەكانی عیراق لە شاری بەغداد بە باشترین یاریزانی پاڵەوانێتییەكە دەستنیشانكراوە و ئەو نازناوەش بە یادنەكراو لە قەڵەم دەدات .

هاژە بەدەر لەوەی یاریزانێكی ناسراوی باسكەیە هاوكات راهێنەرێك و یاریزانێكی بەتوانای فێتنس و كرۆس فیتەو لەو یارییەش ئەنجامی بەرچاوی تۆماركردووە .

PUKmedia  تایبەت


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket