}

ده‌ربه‌ندیخان.. پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستی و به‌رهه‌مه‌ خۆماڵییه‌كان بۆ خانمان كرایه‌وه‌

هەمەڕەنگ 01:10 PM - 2021-10-01

ئه‌مڕۆ هه‌ینی 1-10-2021، به‌ ئاماده‌بوونی كچان و ژنانی ده‌ست ڕه‌نگینی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان پێشانگایه‌كی كاری ده‌ستیكرایه‌وه‌. 

په‌ری محه‌مه‌د لێپرسراوی خانمانی ده‌ست ڕه‌نگین  به‌PUKmedia ی ڕاگه‌یاند: زۆربه‌ی كچانی قه‌زای ده‌ربه‌ندیخان له‌بوارێكدا ده‌ست ڕه‌نگینن، له‌م جۆره‌ پێشانگایانه‌دا ده‌توانن تواناو به‌هره‌ی خۆیان پیشان بده‌ن و زیاتر كاره‌ ده‌ستییه‌كانیان بناسێنن.

وتیشی: له‌م پێشانگایه‌دا زیاتر له‌ 30 ژن به‌شداریان كردووه‌، هه‌ریه‌كێ به‌كارێكی ده‌ستی جیاواز.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد: ئه‌و شتانه‌ی نمایشكراون، سه‌رجه‌میان كاری ده‌ستی خانمان، له‌وانه‌ چنین،  سیرامیك ، شیرینی، وتیشی: گرنگی پێشانگاكه‌ بۆ ئێمه‌ ئه‌وه‌یه‌، ده‌توانین به‌رهه‌مه‌كانی خۆمانی تێدا ساغ بكه‌ینه‌وه‌.

 PUKmedia محه‌مه‌د عه‌بدولره‌حمان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket