}

پارێزگاری سلێمانی: ژماره‌یه‌كی زۆر ڤاكسین دابینكراوه‌

کوردستان 11:34 AM - 2021-10-01

ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌م وه‌رزه‌دا مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری ئاماره‌كانی كۆرۆنا ھه‌یه‌، داواش له‌ ھاووڵاتیان ده‌كات ڤاكسین وه‌ربگرن.

ھه‌ڤاڵ ئه‌بوبه‌كر پارێزگاری سلێمانی له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌نووسیدا رایگه‌یاند: ژماره‌یه‌كی زۆر ڤاكسینمان دابینكردووه‌ و ژماره‌ی بنكه‌كه‌كانی پێدانی ڤاكسینمان له‌ ناو شاری سلێمانی، بۆ 13 بنكه‌ زیادكردووه‌.
 وتیشی: تیمی گه‌ڕۆكمان بۆ فه‌رمانگه‌ و شوێنه‌ گشتیی و تایبه‌ته‌كان پێكھێناوه‌ و له‌ ھه‌موو قه‌زا و ناحیه‌كانیش بنكه‌ی ڤاكسینپێدانمان كردووه‌ته‌وه‌.

 پارێزگاری سلێمانی ئاژماژه‌ی به‌وه‌شدا، له‌ وه‌رزی پایزدا كه‌ وه‌رزی په‌تا گواستراوه‌كانه‌، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی زیاتری كۆرۆنا ھه‌یه‌، بۆیه‌ بچن و ڤاكسین وه‌ربگرن.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket