riklam

هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ بنەماڵەی كوێخا محەمەد

پرسەنامە 09:06 AM - 2021-09-30

بەهۆی كۆچی دوایی كوێخا محەمەد سەرۆك عەشیرەتی تایشەیی جاف، قوباد تاڵەبانی جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران پرسەنامەیەك ئاڕاستەی خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو دەكات كە ئەمە دەقەكەیەتی:

بەرێزان خێزان و خانەوادەی كۆچكردوو كوێخا محەمەد

بەبیستنی هەواڵی كۆچی دوایی كوێخا محەمەد سەرۆك عەشیرەتی تایشەیی جاف، دڵگران و نیگەران بووین.

كۆچكردوو كەسایەتییەكی كۆمەڵایەتی و نیشتمانپەروەری  دیاری گەرمیان بوو كۆچكردنیشی جێگای داخێكی گەورەیە.

بەم بۆنە خەمناكەوە پرسە و سەرەخۆشی لەخێزان و خانەوادە بەڕێزەكەتان دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمتانم دەزانم. خوای گەورە سەبوریی و دڵنەوایی بەهەموو لایەك ببەخشێت، جێگای كۆچكردووش بەهەشتی بەرین بێت.

انا لله وانا الیە راجعون

قوباد تاڵەبانی
جێگری سە‌رۆكی ئە‌نجومە‌نی وە‌زیران

PUKmedia تایبەت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket