riklam

دەربەندیخان.. دوو بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین كرایەوە

کوردستان 02:41 PM - 2021-09-28

بەمەبەستی وەرگرتنی ڤاكسینی كۆرۆنا لە قەزای دەربەندیخان و دەورووبەری دوو بنكەی وەرگرتنی ڤاكسین كرایەوە. 

لەوبارەیەوە گۆران ستار بەڕێوەبەری مەڵبەندی خۆپاراستنی نەخۆشخانەی دەربەندیخان بە PUKmedia ی ڕاگەیاند: سەنتەری یەكەم لە قەزای دەربەندیخان مەڵبەندی تەندروستی ئێشكگری شەهید حەمید، بینای بەڕێوەبەرێتی تەندروستی دەربەندیخان بەرامبەر پاركی شار. 
 وتیشی: سەنتەری دووەم مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستی دەربەندیخان لەناو بینای نەخۆشخانەی بێشكان لە تەنیشت نەخۆشخانەی گشتی شەهیدی تۆفیق لە قەزاكە. 
ڕاشیگەیاند: پێشتر یەك بنكەمان هەبووە بۆ وەرگرتنی ڤاكسین لە سەرهەڵدانی نەخۆشی كۆرۆنا، بەڵام لە ئێستادا بنكەیەكی تازەمان كردۆتەوە بۆ ئەوەی هاووڵاتیان كارەكانیان زووتر بەڕێ بكرێت و خزمەتی زیاتر پێشكەش بكەین. 
PUKmedia محەمەد عەبدولڕەحمان- شارەزوور 


ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket