riklam

شاناز ئیبراهیم ئەحمەد: بەدەنگدان مافی خوراو خاكی براویشمان وەردەگرینەوە

ی ن ک 08:46 PM - 2021-09-27

 ئەمڕۆ 27ی 9ی 2021 شاناز ئیبراهیم ئەحمەد كارگێڕی مەكتەبی سیاسی و سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی(ی.ن.ك)، لەڕێورەسمێكدا رێزلێنانی بەخشییە 35 پزیشك و كارمەندی تەندروستی، كەپێكهاتبوون لەبەڕێوەبەرو پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانەی هیوا و سەنتەری ژیانەوە و تالاسیمیا و نەخۆشخانەی شەهید شاسوار و نەخۆشخانەی چاندنی مۆخ پەیوەندیدار بەشێرپەنجەوە.

لەو رێورەسمەدا كە كۆمیتەی پیشەباڵاكانی سەر بەمەڵبەندی 1ی رێكخستنی سلێمانی یەكێتی رێكیانخستبوو،  د.سەباح نەسرەدین بەرێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی وتاری پێشكەشكردو شێرپەنجەی بەسێكتەرێكی هەستیارو گرنگ وەسفكرد لەهەموو جیهاندا وتیشی: ئێمەش لەهەرێمی كوردستان گرنگی پێ ئەدەین و بودجەی پێویستی بۆ دیاری دەكەین و مانگانە ئەم نەخۆشخانەی شێرپەنجە لەهەموو نەخۆشخانەكانی سنوری سلێمانی بودجە زیاتر بەكاردێنن.

دكتۆر سەباح وتی: خەڵاتەكان بۆ بەش و نەخۆشخانەكانە و وەزیر و بەرێوەبەرانی پێشووتریش رۆڵیان هەبووە لەبەرەوپێشبردنی نەخۆشخانەكانی شێرپەنجە، بەتایبەت خاتوو شاناز كەپشتیوانی ئێمە و كەرتی تەندروستی بووە. 

هەر لەو رێورەسمەدا شاناز ئیبراهیم ئەحمەد وتارێكی پێشكەشكرد و تێیدا رایگەیاند:هیوا ئەو هیوایەیە لەكاتێكی نائومێدیدا دروست بوو، هەروەك چۆن یەكێتیش لەكاتی نائومێدیدا دروست بوو، ئەو هیوایەی ئەو نەخۆشخانەیە دای بەتوشبوانی شێرپەنجە گرنگ بوو، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد بە بەڕێوەبەر و كارمەندانی تەندروستی راگەیاند سەری رێزتان بۆ دادەنەوێنم كەبەدرێژایی ئەو چەندین ساڵە خزمەتتان كردوە و دەستی هەموو ئەو نەخۆشانەتان گرتوە و هاوكاریان بوون.

لەبارەی بانگەشەی هەڵبژاردنەوە، خاتوو شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: هەمووان دەزانین هەڵبژاردنی ئەمجارە سەنگی مەحەكە، جیاوازییەكی زۆری هەیە لەدەنگدانی پێشوو، دەبێ هەوڵ بدەین كەزۆرترین كورسی بەدەست بهێنین لەبەغداد، چونكە هەموو كێشەكانی ئێمە لەوێوە چارەسەر دەكرێت، مافی زیندانی كراو و پێشمەرگەی دێرین و جوتیاران و ئەنفالكراوان و كەسوكاری قوربانیانی هەڵەبجە لەوێ دەستەبەردەكرێت.

سەرپەرشتیاری مەڵبەندی ١ی رێكخستنی سلێمانی وتیش : هەندێجار بەداخەوە لەخۆمان بایی دەبین و ئەوەش دەبێتە مایەی هەڵەو كێشەی دوارۆژ، لەهەڵبژاردنی یەكەمدا، چونكە كەمتر چووینە سندوقەكانی دەنگدان ئەو كێشانەمان دروست كرد كەتائەمرۆ بەدەستییەوە دەناڵێنین، دەتوانین ئەو هەڵە مێژووییانە بەچونە دەنگدان یەكلایی بكەینەوە، با جارێكی تر سندوقەكانی دەنگدان تاقی بكەینەوە و خەونی مام و كاك نەوشیروان بهێنینەدی.

لەكۆتایی وتەكانیدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد رایگەیاند: با پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ئەم شارە و پێكەوە كاركردن بكەینە بەرنامە و دەست لەناودەست بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بین و دەستكەوتی زیاتر بۆ گەلەكەمان بەدەست بهێنین، دڵنیاشم كە لەبنكەكانی دەنگدان لەگەڵ هەمووتان بەیەكتری شاد دەبینەوەو هاوپەیمانی كوردستان و كاندیدەكانمان سەردەخەین و مافی خوراو خاكی براویشمان وەردەگرینەوە.

لەكۆتایی مەراسیمەكەشدا، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد خەڵاتی رێزلێنانی بەخشییە ژمارەیەك لە پزیشك و كارمەندی تەندروستی لەپای ئەرك و خزمەت و دڵسۆزییان بۆ كەرتی تەندروستی بەتایبەت نەخۆشانی شێرپەنجە.

PUKmedia 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket