}

وه‌زیری خوێندنی باڵا: له‌ زانكۆكان زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندنی گشتی بڕه‌خسێنرێت

کوردستان 05:04 PM - 2021-09-27

ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه‌ 27-9-2021، به‌سه‌رپه‌رشتی د. ئارام محه‌مه‌د قادر وه‌زیری خوێندنی باڵا  و توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئاماده‌بونی ڕاوێژكار و به‌ڕێوه‌به‌رانی گشتی وه‌زاره‌ت، كۆبونه‌وه‌ی لێژنه‌ی باڵای وه‌رگرتن به‌ به‌شداری نوێنه‌ری سه‌رجه‌م زانكۆ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌چو، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌دا پلان و به‌رنامه‌كانی وه‌زاره‌ت تایبه‌ت به‌ وه‌رگرتنی خوێندكاران و قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢١-٢٠٢٢) گفتوگۆی له‌باره‌وه‌ كرا، هه‌روه‌ك چه‌ند بابه‌تێكی گرنگ و په‌یوه‌ست به‌ شێوازی وه‌رگرتن له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان خرایه‌ڕو و به‌رنامه‌ی پێویستیان له‌باره‌وه‌ بۆ دانرا.

له‌ سه‌ره‌تادا وه‌زیری خوێندنی باڵا باسێكی له‌باره‌ی سیاسه‌ت و كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و دامه‌زراوه‌كانی خوێندنی باڵا به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێشكه‌شكردو دوپاتیكرده‌وه‌ ئامانج له‌م كۆبونه‌وه‌یه‌ دانانی میكانیزم و پلانی وه‌رگرتنه‌ بۆ ساڵی نوێی خوێندن، به‌ شێوه‌یه‌ك پلانه‌كان هاوته‌ریب بێت بۆ سودی ده‌رچوان و پێداویستیه‌كانی بازاڕی كار، بۆ ئه‌مه‌ش وتی: بۆ یه‌كه‌مجار له‌مێژوی خوێندنی باڵا له‌ هه‌رێمی كوردستان له‌ماوه‌ی دو ساڵی ڕابردو، توانیمان زۆرترین ڕێژه‌ی پلانی وه‌رگرتن بۆ ده‌رچوانی دوانزه‌ی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ته‌رخانبكه‌ین و هه‌لی گونجاوی خوێندن له‌ زانكۆ حكومییه‌كان بۆ ده‌رچوان بڕه‌خسێنین.

د. ئارام محه‌مه‌د قادر دوپاتیشیكرده‌وه‌، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا به‌ڕه‌چاوكردنی كواڵتی خوێندن و له‌چوارچێوه‌ی جێبه‌جێكردنی پلانێكی تۆكمه‌، كار بۆ وه‌رگرتنی خوێندكاران له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌كان ده‌كات، بۆ ئه‌مه‌ش به‌ زانكۆكانی ڕاگه‌یاند: به‌ڕه‌چاوكردنی كواڵتی، زۆرترین ده‌رفه‌تی خوێندن بۆ ده‌رچوانی ئاماده‌یی له‌ زانكۆ و په‌یمانگه‌ حكومییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بڕه‌خسێنن، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا وه‌زاره‌ت هاوكارو پاڵپشتی زانكۆكان ده‌بێت.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه‌دا له‌لایه‌ن به‌ڕێوبه‌رایه‌تی گشتی خوێندن و پلاندانان و به‌دواداچون و به‌ڕێوه‌به‌ری تۆماری گشتی زانكۆكان، گفتوگۆ له‌باره‌ی شێواز و بابه‌ته‌كانی تایبه‌ت به‌ پلانی وه‌رگرتن بۆ ساڵی نوێی خوێندن كراو بڕیاری پێویستیان له‌باره‌وه‌ درا.

PUKmedia وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵای هه‌رێم

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

دابەزێنە

The News In Your Pocket